لە باکوورى کوردستان و تورکیا بەنزین و گازوایل گران دەبن

گرانکردنى سووتەمەنى بە بڕیارێکى سەرۆکایەتییە
گرانکردنى سووتەمەنى بە بڕیارێکى سەرۆکایەتییە

پووختەى هەواڵ

  • نرخی لیترێک گازوایل دەبێتە دوو دۆلار و نرخی بەنزین دەبێتە 1.6 دۆلار

  • تورکیا لانیکەم 90%ـی پێویستیی لە سووتەمەنی لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات.

  • بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر نرخی سووتەمەنی لە وڵاتەکە دەبێت.


لە سبەی 1ـى تشرینی دووەمی 2026ـەوە، لە تورکیا و باکووری کوردستان نرخی بەنزین 4.15 لیرە و نرخی گازوایل 3.60 لیرە دەبێت ئەمەش لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی ڕێژەی باجە، کە لیترێک بەنزین دەگاتە سەروو 80 لیرە واتە دوو هەزار و 700 دینار و لیترێک گازوایل 100 لیرە واتە سێ هەزار و 350 دینار تێدەپەرێنێت.


بڕیارى سەرۆکایەتى

  • نرخی سووتەمەنی بەهۆی زیادکردنی باجی تایبەتی بەکاربەر بەشێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ و بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەرزدەکرێتەوە.

  • لە یەکی تشرینی دووەمەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

نرخى ئێستا

  • نرخی هەر لیترێک گازوایل لە ئیستانبوڵ 96.90 لیرەیە و لەگەڵ زیادکردنی باجدا، نرخەکە دەگاتە 100.5 لیرە کە نرخێکی پێوانەییە.

  • هاوکات نرخی لیترێک گازوایل 76.30 لیرەیە و لەگەڵ زیادکردنی باج بەڕێژەی 4.15 لیرە دەبێتە 80.45 لیرە.

بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە تورکیا لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی نرخی نەوتە بۆ سەروو 110 دۆلار و هەڵکشانی بەردەوامی نرخی دراوە بیانییەکانە لە وڵاتەکە.

محەمەد عەلی

Sat Oct 31 2026

Loading related news...