جەى دى ڤانس: سەرۆک ترەمپ ڕێگەنادات جەنگى ئێران ببێتە جەنگێکى بێ کۆتایی

جەى دى ڤانس: سەرۆک ترەمپ ڕێگەنادات جەنگى ئێران ببێتە جەنگێکى بێ کۆتایی

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • ڤانس لە نامەکەیدا جەختیکردووەتەوە لە دەستپێکردنەوەى دانوستانە ئەتۆمییەکان.

  • نامەى ڤانس گەیشتووەتە تاران بەڵام هێشتا وەڵام نەدراوەتەوە.


ئەمریکا دەستپێکردنەوەى دانوستانە ئەتۆمییەکان، دەکاتە مەرجى دواخستنى هێرشە چاوەڕوانکراوەکەى بۆ سەر ئێران.


ئەو نامەیەى لە واشنتنەوە گەیشتە تاران

  • نامەکە بەرزترین ئاستى پەیوەندیی نێوان هەردوو پیشاندەدات لە ماوەى چەند مانگى ڕابردوودا.

  • بەرپرسانى ئەمریکا دەڵێن، نامەکە دەرفەتێکە بۆ زیندووکردنەوەى دانوستان و دوورکەوتنەوە لەو هێرشە چاوەڕوانکراوە.

  • بڕیارە دواى هەڵبژاردنى خولى نیوەیی ئەمریکا بکرێتە سەر پێگەو دامەزراوەکانى ئێران.

  • جەى دى ڤانس: ترەمپ ڕێگە نادات جەنگى ئێران ببێتە جەنگێکى درێژخایەنى بێ کۆتایی.

  • جەى دى ڤانس: حەوت مانگە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەین ئەمریکاش 47 ساڵە مامەڵەى لەگەڵ دەکات.

ناوەڕۆکى نامەکە

پێگەى ئەکسیۆس ئاشکرایکردووە، ڤانس لە نامەکەیدا بۆ ڕەزایی جەختیکردووەتەوە لە پێویستى دانوستان لەسەر دۆسییەى ئەتۆمى تاوەکو دووربکەونەوە لەو هێرشە سەربازییەى ئامادەکاریی بۆ دەکرێت.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ڤانس پێشنیازى ناردنى نامەکەى بۆ ترەمپ کردووە، بەو پێیەى موحسین ڕەزایی پەیوەندى ڕاستەوخۆى لەگەڵ ڕێبەرى باڵاى ئێران هەیە.

خاڵى ناکۆکى نێوان ئێران و ئەمریکا

بە گوێرەى زانیارییەکانى ئەکسیۆس، خاڵى سەرەکى ناکۆکیی بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان، داواکارییەکانى ئێرانە بۆ هەڵگرتنى گەمارۆى دەریایی و ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکان و ڕێگەدان بە فرۆشتنى نەوت، بەڵام واشنتن دەیەوێت بەر لە سووککردنى هەر سزایەک گفتوگۆ ئەتۆمییەکان دەستپێبکەنەوە.

ڕۆژنامەى واشنتن پۆست، لە زارى بەرپرسێکى ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە، جەى دى ڤانس لە نامەکەیدا بۆ موحسین ڕەزایی جەختیکردووەتەوە، کارى لە پێشینەى واشنتن گرەنتى دەستڕانەگەیشتنى تارانە بە چەکى ئەتۆمى. جەختیشیکردووەتەوە لە پێویستى ناردنى نوێنەرانى ڕاسپێردراوى ئێرانى بۆ تاوتوێکردنى دۆسییەى ئەتۆمى.

بەرپرسانى هەواڵگریی ئەمریکا لەو باوەڕەدان، موحسین ڕەزایی پەیوەندى بەردەوامى لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ڕێبەرى باڵا هەیە، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا و لەدواى گەیشتنى نامەکەى ڤانس گفتوگۆیان کردووە.

سوپاى پاسداران لە ڕێگەى میدیاکەیەوە چى دەڵێت؟

لە لایەکى دیکەشەوە، ئاژانسى تەسنیمى ئێرانى گەیشتنى نامەى ڤانسی پشتڕاستکردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرایکردووە کە تاوەکو ئێستا وەڵامى نامەکە نەدراوەتەوە.

ڕۆژى چوارشەممە، ڕۆژنامەى وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرایکرد، جەى دى ڤانس بە ئاگادارى ترەمپ نامەیەک بۆ موحسین ڕەزایی ناردووە وەک هەوڵێک بۆ زیندووکردنەوەى دانوستانەکان، بەڵام هێشتا تاران سوورە لەسەر جێبەجێکردنى حەوت مەرجەکەى، هەر هەڵوێستێک پێچەوانەش بە قبوڵنەکراو دەزانن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ئاژانسی تەسنیم: ڕەزایی نامەکەی جەی دی ڤانسی پێگەیشتووە

Loading related news...