
هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە لەنێوان سعودیە، پاکستان و تورکیایە.
هاوپەیمانییەکە ئامادەیى دەربڕیوە هێز بۆ پشتوانى سعودیە بنێرێت.
هەندێک لە شرۆڤەکاران هاوپەیمانیى مەککە بە ناتۆى ئیسلامى ناودەبەن.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، دیمەشق تاوتوێی چوونە پاڵ هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە دەکات، کە تورکیا و سعودیە و پاکستان ئەندامن تێیدا و هاوشێوەی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆیە.

لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ هەڵسەنگاندنی چوونەناوەوەی سووریا بۆ هاوپەیمانیی مەککە.
سووریا شانبەشانی وڵاتانی کەنداو و ئوردن دژی هەر هێرشێکە.
هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی بۆسەر ناوچەکەش سەرکۆنە دەکەین.
سووریا لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا، ڕووبەڕووی زیاتر لە هەزار هێرشی ئیسرائیلی بووەتەوە، کە دەیان کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
جۆلان خاکی سووریایە.
ئەم خواستەى سووریا لە کاتێکدایە، دەنگۆ هەیە ئێرانیش بیەوێت بچێتەپاڵ هاوپەیمانێتی مەککە، بەڵام تاوەکو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
مشتومڕەکان دوای ئەوە هاتن هەفتەی ڕابردوو، بەرپرسانی باڵای سەربازیی ئێران، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە، پاکستان و تورکیادا کۆبوونەوە و ئێران ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو سێ وڵاتە.
لە 7ـی ئابی ئەمساڵ، تورکیا، سعودیە و پاکستان لە مەککە، ڕێککەوتنێکی بەرگرییان بە ناوی "هاوپەیمانیی بەرگریی مەککە" واژۆ کرد.
لە هاوپەیمانیی بەرگریی مەککەدا، هێرش بۆ سەر یەک ئەندام بە واتای هێرش دێت بۆ سەر هەموو ئەندامەکان، هاوشێوەی ماددەی پێنجی هاوپەیمانیی ناتۆ.
هەروەها هاوپەیمانییەکە ئاماژە بە مافی بەرگری لە خۆکردن دەکات، بەگوێرەى ماددەی 51ـی پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.
جگە لەمانە، هاوپەیمانێتییەکە بوارەکانی هاوبەشکردنی زانیاریی هەواڵگری، ڕاهێنانی هاوبەش، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوکاریی پیشەسازیی بەرگری دەگرێتەوە.
ڕێککەوتننامەی مەککە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ سوپاسالارانی سێ وڵات کۆبوونەوە
کۆبوونەوەیەکى باڵاى ئەمنى لە تاران بەڕێوەچوو
پاکستان هێزەکانی لە سعودیە جێگیر دەکات: پاراستنی خاکی ڕیاز هێڵی سوورە
