
بەشە بەرهەمى نەوتى عێراق لە ئاستى 4,431 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا مایەوە
حەوت وڵاتی هاوپەیمانییەکە لەسەری ڕێککەوتوون.
ئەم هەنگاوە مەبەست لێی، بۆ جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانە بە بێ گۆڕانکاری تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.
لە پەراوێزى کۆبوونەوەى هەریەک لە سعودیە، ڕووسیا، عێراق، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و شانشینى عوممان، بڕیار درا ئاستی بەرهەمهێنانی داواکراوی مانگی ئەیلوولی ڕابردوو بۆ مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووش وەک خۆی بمێنێتەوە و هاوکات پابەندبوونی خۆیان بۆ جێگیرکردنی بازاڕی نەوت دووپاتکردەوە.
سعودیە: 10.478 ملیۆن بەرمیل.
ڕووسیا: 9.949 ملیۆن بەرمیل.
عێراق: 4.431 ملیۆن بەرمیل.
کوێت: 2.676 ملیۆن بەرمیل.
کازاخستان: 1.628 ملیۆن بەرمیل.
جەزائیر: 1.007 ملیۆن بەرمیل.
شانشینى عومان: 841 هەزار بەرمیل.
بڕیارەکە لە کاتێکدایە هێشتا کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانى نەوت لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس بە بڕی نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەردەوامە، کە جێبەجێکردنی لە تشرینی دووەمی 2022وە دەستی پێکردووە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام بێت.
ئەم حەوت وڵاتە جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوەکانی مانگانەیان کردەوە بۆ پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی بازاڕی نەوت و بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتوو لە 29ـی تشرینی دووەمی 2026 بەڕێوەبچێت.
بڕیاری نوێی ئۆپیک پڵەس؛ پشکی عێراق لە هەناردەکردنی نەوت زیاد کرا
