
لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە بنەتۆوەکە دابەشکرا.
ئامادەکارییەکان بۆ وەرزى چاندنى گەنم لە هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە.
لە هەرێمى کوردستان سەرەتاى ئەم مانگە بە وادەى پەڵە دادەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بنەتۆو ڕایگەیاند، بنەتۆوەکە بەسەر 10 ژنە جووتیار دابەشکرا، ئەوەش بەگوێرەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە لەنێوان ڕێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو.
دابەشکردنی بنەتۆوی گەنم بە نرخی پاڵپشتیکراو خۆی پاڵپشتییە بۆ ژنە جووتیارەکان.
بەگوێرەی ڕووبەری ئەو زەوییەی کە هەیانە دابەشکراوە.
لەکۆی پرۆسەی بەرهەمهێنانی تۆو، سێ هەزار و 800 تۆن بنەتۆوی گەنم لە پلەباڵا ئامادەکراوە و دابەشدەکرێت بەسەر جووتیاران.
ئەمڕۆ دراوە بە ژنە جووتیارەکان و سبەی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە کشتوکاڵییەکان بەسەر جووتیارانی پارێزگای سلێمانیدا دابەشدەکرێت.
لە کارگەی پاککردنەوەی تۆو، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو لە پیرەمەگروون، گەنم پاکدەکرێتەوە و دەکرێتە تۆو و ئامادە دەکرێت بۆ دابەشکردنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر جووتیاراندا، ئەمساڵ نرخى یەک تۆن 400 هەزار دینارە. ساڵی ڕابردوو گەنمی بنەتۆو بە نرخی 440 هەزار دینار بەسەر جووتیاراندا دابەشکرا.
وەرزى چاندنى گەنم دەستیپێکرد؛ چاوەڕێی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن تۆن گەنم دەکرێت