چاوەڕوان دەکرێت بەزووترین کات مووچە ڕەوانە بکرێت.
هاوشێوەى مانگەکانى پێشوو بەغداد 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى دەبڕێت.
خەرجیى مووچەى یەک مانگ زیاتر لە 950 ملیار دینارە.
کەناڵ8 لە پەرلەمانتارێکەوە زانیاریى دەستکەوت، کە ڕێکارەکانى ناردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەمى هەرێمى کوردستان لە وەزارەتى دارایی عێراق تەنیا یەک هەنگاوى ماوە و چاوەڕوان دەکرێت سبەى ئەو ڕێکارەش تەواو بکرێت و پارەى مووچە بخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی.
ڕێکارەکانى ناردنى مووچەى هەرێمى کوردستان، لە فەرمانگەى مووچەى وەزارەتى دارایی تەواو بوون.
تەنیا ڕێکارى لێبڕینى 120 ملیار دینارى داهاتى نانەوتى ماوە.
سبەى ئەو ڕێکارەش لە فەرمانگەى ژمێریاریی تەواو دەکرێت.
بڕى مووچەى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى تشرینى یەکەم زیاتر لە 959 ملیار و 396 ملیۆن دینارە. بەڵام دواى لێبڕینى 120 ملیار دینار وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان، مووچەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراق.
وەزارەتى دارایی عێراق مانگى ڕابردوو لە 8ـى تشرینى یەکەم مووچەى مانگى ئەیلوولى هەرێمى کوردستانى نارد، کە بڕەکەى 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار بوو.
هاوشێوەى مانگەکانى ڕابردوو، دواى گەیشتنى مووچەکە، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەکە بڵاودەکاتەوە.
لە عێراق دەست بە دابەشکردنى مووچەى مانگى 10 کرا
لیستى مووچەى ئەم مانگە و تەرازووى پێداچوونەوە ڕەوانەى بەغداد کرا
