مەیدانی ئاژەڵ فرۆشانی بۆکان بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و ئابووری

مەیدانی ئاژەڵ فرۆشانی بۆکان بووەتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و ئابووری

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرتەکە

  • ئاژەڵدارێک: کێشەی خزمەتگوزارییەکانمان هەیە و کەس ئاوڕمان لێ ناداتەوە.

  • مەیدانی ئاژەڵ فرۆشانی بۆکان تەمەنی زیاتر لە نیو سەدەیە.


مەیدانی ئاژەڵفرۆشانی شاری بۆکانە لە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئاژەڵداران لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەموو ڕۆژانێکی شەممە دێنە ئێرە و ئاژەڵەکانیان ساخ دەکەنەوە.


کێشەى ئاژەڵفرۆشانى شارى بۆکان

  • نەبوونی شوێنی پشوودان.

  • کێشەی پاک و خاوێنی و کەمی خزمەتگوزارییەکان.

  • خراپی ڕێگاوبانەکان.

  • لە دیارترین کێشەی کڕیاران و فرۆشیارانی ئاژەڵن لە مەیدانەکە.

لێرە هەموو جۆرەکانی ئاژەڵ لەوانە مەڕ و بزن و ئاژەڵی گەورە و بە تایبەت ئاژەڵی نێر خواستی زۆری لەسەرە و نرخی ئاژەڵیش ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە بەرزبوونە، بە جۆرێک نرخی کیلۆیەک ئاژەڵی زیندووی بچووک هەشت سەد هەزار تمەنی تێپەڕاندووە، ئاژەڵدارانیش دەڵێن، بە جۆر و کێش و تەمەن و تەندروستیی ئاژەڵەکەش، نرخەکەی گۆڕانى بەسەردا دێت.

بازاڕەکە تەمەنی زیاتر لە نیو سەدەیە، ئێستا ڕۆڵێکی گرنگی لە بازرگانی و ئابووری و شاری بۆکان و ناوچەکانی دەورووبەریدا هەیە و بووەتە ناوەندێکی گەورە و گرنگی ساخبوونەوەی بەرهەمی ئاژەڵدارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سامیا حەسەن

Sun Nov 01 2026

Loading related news...