
دوو کۆمپانیا لە پشت بردنى ئەو بڕە پارەیەوە بوون.
لە ڕێگەى حەواڵەکردنى پارە بۆ دەرەوەى وڵات براوە.
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ـى تشرینی دووەمی 2026، دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمى کەرخ، بڕی 21 ملیار و 424 ملیۆن دیناری عێراقی لە تاوانێکی ساختەکاریی دارایی گەڕاندووەتەوە بۆ خەزێنەى گشتیی دەوڵەت.
ئەم بڕە پارەیە لە دوو کۆمپانیای سەرپێچیکاری یاسا وەرگیراوەتەوە.
لە ڕێگەی پڕۆسەی حەواڵەکردنی پارە بۆ دەرەوەی وڵات.
لە جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بە دەستهاتبوو.
بە سەرپەرشتی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ توانراوە ئەم بڕە پارەیە بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەى گشتی.
ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری عێراق، سێ چەکى بانکیى داناوە کە بە بڕى جیاواز کارەکە ئەنجامدراوە و چەکى یەکەم 10 ملیار و 643 ملیۆن دینار و چەکى دووەم نۆ ملیار و 980 ملیۆن دینار و چەکى سێیەم 800 ملیۆن و 721 هەزار دینار بووە و بە کۆى گشتى 21 ملیار و 424 ملیۆن دینار دەکات.

