میدیای ئێران: لە هەفتەیەکدا هەناردەی نەوت لە گەرووی هوورمز 42% کەمیکردووە

گڕگرتنى کەشتییەکى نەوتهەڵگەر لە ئاوەکانى گەرووى هوورمز
گڕگرتنى کەشتییەکى نەوتهەڵگەر لە ئاوەکانى گەرووى هوورمز

پووختەى هەواڵەکە

  • بە هۆی و گڕگرتنی کەشتییە نەوتییەکان لە گەرووی هوورمز هەناردەی نەوت سنوردارکراوە.

  • لە هەفتەیەکدا هەناردەى نەوت دابەزیوە بۆ 7.5 ملیۆن بەرمیل.


ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ـی ئێرانی دەڵێت، هەناردەی نەوت لە گەرووی هوورمز لە 6ـی ئەم مانگەدا گەیشتە 13.9 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بەڵام تەنیا لە هەفتەیەکدا ئەو ژمارەیە بۆ7.5 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمیکردووە.


دابەزینى ئاستى هەناردەى نەوت

  • لە یەک هەفتەدا هەناردەی نەوت لە گەرووەکە بە رێژەی 42% کەمیکرد.

  • ئێستا ڕۆژانە هەناردەی نەوت بە نزیکەی13 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بە گەرووی هوورمز تێپەڕ دەبێت.

لە 8ـى تەمموزی ئەمساڵەوە گرژیی سەربازی لە نێوان تاران و واشنتن لەسەر بەڕێوەبردنى گەرووی هوورمز سەریهەڵدایەوە و بەرپرسانی هەردوو وڵاتیش بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکەن، گەرووەکە لە لایەن هێزەکانیانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە.

بە هۆی ئەو گرژییانەشی ئێستا لە گەرووەکە هەیە، گرانی و قەیرانی وزە و خۆراک زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیشی گرتووەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

100 ڕۆژ بەسەر سەپاندنی گەمارۆی دەریایی سەر ئێراندا تێپەڕی

نرخى نەوت دابەزی

سامیا حەسەن

Mon Nov 16 2026

Loading related news...