قوباد تاڵەبانی: پێکنەهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش

ئارام یوسف2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • قوباد تاڵەبانی لەتازەترین لێدوانیدا نیگەرانى خۆى لە دواکەوتنى پێکهێنانى حکومەتى پیشاندا.

  • قوباد تاڵەبانى بێهیوابوونى دۆستانى کوردى لەبارەى پرۆسەى پێکهێنانى حکومەت ئاشکرا کرد.

  • یەکەمجارە قوباد تاڵەبانی بەمشێوەیە قسە لەبارەى پێکهێنانى حکومەتەوە دەکات.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى کاربەڕێکەر، لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرى کەناڵ8 ئامادەیى بوو، گوتى "دواکەوتنى پرۆسەى پێکهێنانى حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکى ڕەش".


قوباد تاڵەبانی لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکەدا لە بارەى پێکهێنانى حکومەتەوە:

  • بەخوا کاتیەتى، ئەوەى دڵگرانم دەکات دۆستەکانمان لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى خەریکە لەم پرۆسەیە بێهیوا دەبن.

  • دوێنێ بەرپرسێکى وڵاتێکى گەورەم لەلا بوو، 95%ـى گفتوگۆکەمان لەسەر عێراق و گەشەسەندنى بوو.

  • لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا گوتى "ئەرە حکومەتتان پێکنەهێنا".

  • خەریکە دەبێتە پەڵەیەکى ڕەش.

  • بابەتەکە هۆکار نییە، بۆچوونم وایە شەرمەکە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەى هەندێک کەس بڵێن ئیتر بەسە و با ئەو کێشانە چارەسەر بکەین.

قوباد تاڵەبانی، لە لێدوانێکى تایبەتدا بۆ کەناڵ8:

  • دڵنیام کابینەیەکی حکومەت لە هەرێمی کوردستان پێکدێت.

  • دەمانەوێت ئەم کابینەیە لە تەواوی کابینەکانی پێشووتر باشتر بێت.

  • پێویستە کۆبوونەوەکان بە کرداری بۆ پێکهێنانی حکومەت دەستپێبکەنەوە و بۆچوونمان وایە کۆبوونەوەکانیش دەستپێدەکەنەوە.

  • دەمانەوێت کابینەی نوێی حکومەت بە زوویی پێکبهێنرێت.

ئەم لێدوانەى قوباد تاڵەبانى لە کاتێکدایە، دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تێپەڕیوە، تاوەکو ئێستا پەرلەمان کارا نەکراوەتەوە و سەرەڕاى دەیان کۆبوونەوە، بەڵام پارتى و یەکێتى نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

قوباد تاڵەبانى و ستیڤ ڤەیگن: هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ خێراتر بکرێن

ئارام یوسف

Thu Oct 22 2026

Loading related news...