
لەم مانگەدا هەڵمەتێکی فراوانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن دەستپێکرد.
هەڵمەتەکەى کاردانەوەى فراوانى لێکەوتەوە و وەزارەتى ناوخۆ بانگێشتى کرد.
دیاردەى سواڵکردن بە منداڵان لە کەرکووک زۆرە.
کەناڵ8 زانیاریى ئەوەى دەستکەوت، عەقید عامر شوانی، گوتەبێژى پۆلیسی کەرکووک بەهۆی هەڵمەتی نەهێشتنی دیارەی سواڵکردن بانگێشتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کرا و لە ئێستادا ڕاگیراوە.
هەڵمەتێکى بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردن و جێبەجێکردنی یاسا بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە دەستپێکرد بوو.
پێشتر ئەنجوومەنی پارێزگا بە فەرمی داوای نەهێشتنی دیاردەی سواڵکردنى کرد بەتایبەت لەنێو منداڵان.
لە هەڵمەتەکەدا، لێکۆڵینەوە لە مێردمنداڵێک دەکات کە لەنێو بازاڕ بەدیدەکات و گرتە ڤیدیۆییەکەی بڵاودەبێتەوە.
چالاکوان، چین و توێژەکانی نەتەوەکانی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەیان بۆ ئەمە هەبوو.
بەم هۆیەوە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە، بۆ ڕوونکردنەوە بانگێشتى بەغداد کرا.
دیاردەی سواڵکردن لەنێو بازاڕەکانی کەرکووک، نیگەرانی خەڵکی لێکەوتوەتەوە و چەندینجار ئیدارە و ئەنجوومەنی پارێزگا داوای نەهێشتنیان کردووە.
عەقید عامر شوانى، لە مانگى تەمموزى 2025ـەوە وەک گوتەبێژ و بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکانى پۆلیسى کەرکووک دەستبەکار بووە.



