
زۆرجار دایکان لە کاتی دووگیانیدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری دەبیستن کە لە زانستی پزیشکییەوە دوورن، بیروڕا هەڵەکان بریتین لە:
ئەمە یەکێکە لە گەورەترین بیروباوەڕە هەڵەکان، خانمی دووگیان پێویستی بە جۆری خۆراکی گونجاو هەیە، نەک چەندایەتیی(بڕی)ـی خواردن
ئەگەر دووگیانیی خانمەکە ئاسایی بێت و پزیشکەکە ڕێگری لە وەرزشکردنی خانمە دووگیانەکە نەکردبێت، ئەوا ئەنجامدانی وەرزشی سووک و مامناوەند زۆر بەسوودە، وەرزش ئازاری پشت کەم دەکاتەوە، باری دەروونی دایکەکە باشتر دەکات و پرۆسەی لەدایکبوونیش ئاسانتر دەکات
دەوترێت ئەگەر زگ بەرەو سەرەوە بێت کچە و ئەگەر بەرەو خوارەوە بێت کوڕە! ئەمە تەنها ئەفسانەیە، شێوەی زگی دایکەکە بەپێی بەهێزیی ماسولکەکانی سک، پێکهاتەی جەستەی دایکەکە و پێگەی کۆرپەلەکە خۆی لەناو منداڵداندا دەگۆڕێت
پێویست ناکات خواردنی پێکهاتەی کافاین بە تەواوی نەخورێت، بەڵکو تەنیا پێویستە ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە
لە پشکنینی سۆنەردا شەپۆلی دەنگی بەکاردەهێنرێت نەک تیشکی زیانبەخش
د. تاڤان فاتیح
پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون
