دەرمانەکە پێشتر بۆ چارەسەری ڕژێنی دەرەقیی فرەچالاک بەکارهاتووە
- دەرمانەکە لە ڤیتامین دی پێکهاتووە و ناوی پاریکالیسیتۆلە، پێشتر بۆ چارەسەری ڕژێنی دەرەقیی فرەچالاک بەکارهاتووە
- دەرمانەکە وا لە خانە شێرپەنجەییەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس دەکات بەرگرییان بەرامبەر چارەسەری کیمیایی لاواز بێت، بەمەش چارەسەری کیمیایی زیاتر کاریگەرتر دەبێت لەسەر خانە شێرپەنجەییەکان
- دەرمانەکە لە لایەن دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەند کراوە
چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی پەنکریاس
- پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2040 ڕێژەی دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس نزیکەی %30 زیاد بکات
- تاوەکو ساڵی 2030 شێرپەنجەی پەنکریاس دەبێتە دووەم هۆکاری گیانلەدەستدان لە ئەمریکا
- مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە خانماندا زیاترە
- دەستنیشانکردن بە شێرپەنجەی پەنکریاس لە ئوسترالیا دووهێندە زیادی کردووە لە بیست ساڵی ڕابردوودا
زانیاریی زیاتر
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
چارەسەرێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقیکرایەوە