د. زاریا شیروان: لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا شیرەمەنی، بادەم و سەوزە بخورێن

 شیرەمەنی، کونجی، بادەم و سەوزە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی کالیسیۆم.
شیرەمەنی، کونجی، بادەم و سەوزە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی کالیسیۆم.

پووختەی هەواڵەکە

  • " مەرج نییە دەستبەجێ دوای دووگیانبوون خانمەکە دەست بکات بە وەرگرتنی تەواوکەرییە خۆراکییەکان"

  • " لە سێ مانگی کۆتایی دووگیانیدا، جەستە پێویستی بە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ هەیە"


پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، سەبارەت بە تەواوکاری خۆراکی لە ماوەی دووگیانیدا چەند ڕێنوێنییەک بڵاو دەکاتەوە.


سێ مانگی یەکەمی دووگیانی

د.زاریا شیروان پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، دەڵێت '' کاتێک کۆرپەلە دەست بە گەشەکردن دەکات و ئەندامەکانی جەستەی بۆ دروست دەبێت، جەستەی خانمەکە پێویستی بە بڕێکی زۆر لە پێکهاتەی فۆلیک ئەسیدە، سپێناخ کەلەرم، بڕۆکۆلی، میوەکان و پاقلەمەنییەکان دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی فۆلیک ئەسید".

سێ مانگی دووەمی دووگیانی

  • لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا ئێسکەکانی کۆرپەلە دەست بە ڕەقبوون دەکەن، لە ئەم کاتەدا جەستەی خانمەکە پێویستی بە پێکهاتەی ئاسن و کالیسیۆم دەبێت.

  • شیرەمەنی، کونجی، بادەم و سەوزە دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی کالیسیۆم.

  • گۆشت، چەرەسات، میوەکان بەتایبەت قەیسی و پاقلەمەنییەکاندا دەوڵەمەندن بە پێکهاتەی ئاسن.

سێ مانگی کۆتایی دووگیانی

لە ئەم کاتەدا گەشەی کۆرپەلە خێراتر دەبێت بەتایبەت دەمارەخانەکان و مێشکی کۆرپەلە، جەستە پێویستی بە بڕێکی باش لە ئۆمێگا سێ هەیە کە لە ماسی، گوێز و هێلکەدا هەیە.

ڕێنوێنیی بۆ خانمانی دووگیان

پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت " ئەگەر خانمی دووگیان نەیتوانی ژەمە خۆراکیی هاوسەنگ و تەندروست ئامادە بکات، دەتوانێت لە ژێر چاودێریی پزیشکی پسپۆڕدا تەواوکارییە خۆراکییەکان بەکار بهێنێت".

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

د. سومەییە نەقشبەندی: خواردنی جگەر لە ماوەی دووگیانیدا زیان بە مێشکی کۆرپەلە دەگەیێنێت | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Nov 21 2026

Loading related news...