دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کرایەوە

دەرمانەکە لەسەر 61 تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کراوەتەوە کە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی نەخۆشییەکەدا بوون.
دەرمانەکە لەسەر 61 تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کراوەتەوە کە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی نەخۆشییەکەدا بوون.

پووختەی هەواڵەکە

  • ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاس لە کۆڕبەندێکی زانستی لە بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرا کران.

  • دەرمانەکە لەسەر 61 تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کراوەتەوە کە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی نەخۆشییەکەدا بوون.


دەرمانێکی نوێ بەناوی daraxonrasib (RASONQUE) تاقی کرایەوە لەسەر ئەو کەسانەی شێرپەنجەی پەنکریاسیان هەیە و ئەنجامەکانی ئێجگار دڵخۆشکەرن!


چەند زانیارییەک لەسەر دەرمانە نوێیەکەی شێرپەنجەی پەنکریاس

  • دەرمانەکە لەسەر 61 تووشبووی شێرپەنجەی پەنکریاس تاقی کراوەتەوە کە لە قۆناغێکی پێشکەوتووی نەخۆشییەکەدا بوون.

  • لە ئەنجامدا و پاش ساڵێک لە بەدواداچوونی باری تەندروستییان، پێنج کەسیان نەخۆشییەکە تێیاندا نەبینرایەوە لە پشکنینی تیشکیدا.

  • لە 55 کەسیاندا گرێ شێرپەنجەییەکە بەشێوەیەکی بەرچاو و تێبینیکراو پووکایەوە و بچووک بووەوە.

  • ئەمە لەکاتێکدایە شێرپەنجەکە خۆی هێندە مەترسیداربوو، ئەگەر کەسێک لە قۆناغێکی درەنگدا دەستنیشان بکرایە ئەوە بە تێکڕا تەمەنی پێشبینیکراوی کەسەکە 8-11 مانگ بوو!.

  • ئەنجامە نوێیەکان ڕۆژی ڕابردوو لە کۆڕبەندێکی زانستی لە بارسێلۆنای ئیسپانیا ئاشکرا کران!.

باوترین چارەسەرەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس

  • ئەنجامدانی نەشتەرگەری

  • چارەسەری کیمیایی

  • چارەسەر بە تیشک

  • چارەسەری بەرگریی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

تەندروستیی ئەمریکا دەرمانێکی نوێی شێرپەنجەی پەنکریاسی پەسەند کرد | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Nov 21 2026

Loading related news...