
" شێرپەنجەی پەنکریاس دەیەم باوترین جۆری شێرپەنجەیە"
" زۆربەی چارەخوازانی شێرپەنجەی پەنکریاس لە قۆناغی چواری نەخۆشییەکەدا دەستنیشان دەکرێن"
دێسکی تەندروستیی کەناڵ8، سەبارەت بە شێرپەنجەی پەنکریاس، دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ د. هاڤان فەرەیدوون قەفتان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ئەنجام داوە.
پزیشکە پسپۆڕەکە دەڵێت " پەنکریاس دەکەوێتە بەشی قوڵایی سکەوە، لە سێ بەشی سەرەکیی پێکدێت، شێرپەنجەی پەنکریاس کاتێک ڕوودەدات، ناوکەترشی ڕژێنی خانەکانی پەنکریاس گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، ئەمەش وادەکات خانەکان بە بێ کۆنتڕۆڵ گەشە بکەن و گرێ دروست ببێت، شێرپەنجەی پەنکریاس دەیەمین شێرپەنجەیە لەبڵاویدا و چوارەمین هۆکاری گیانلەدەستدانە بەهۆی شێرپەنجەوە، زۆربەی چارەخوازان کاتێک بە شێرپەنجەی پەنکریاس دەستنیشان دەکرێن، لە قۆناغی بڵاوبووەوەی شێرپەنجەکەدان، واتە لە قۆناغی چوارەمی شێرپەنجەکەدان".
زەردوویی
ئازاری سک
سەرهەڵدانی نەخۆشیی شەکرە یان خراپتربوونی نەخۆشیی شەکرە
شەکرە
بۆماوەیی
جگەرەکێشان
جووڵەی کەم
قەڵەوی
خواردنەوە کحولییەکان
بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بەپێکهاتە کیمیاییەکان، وەکو مێرووکوژە
شێوازی ژیانی تەندروست
دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، چونکە جگەرەکێشان مەترسیدارترین هۆکاری تووشبوونە بە شێرپەنجەی پەنکریاس
هەفتانە بەلایەنی کەمەوە 150 خولەک وەرزش بکرێت
کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و شیرینییەکان
زۆرخواردنی سەوزە، میوە، دانەوێڵە و پاقلەمەنییەکان
ئەو کەسانەی نەخۆشییە هەناوییەکانیان هەیە، چارەسەری نەخۆشییەکانیان بکرێت و بەردەوام پشکنین بکەن، وەک نەخۆشیی شەکرە و هەوکردنی پەنکریاس
لە ئێستادا چارەسەرێکی نوێ بۆ چارەخوازانی قۆناغی چواری شێرپەنجەی پەنکریاس بەردەستە بەناوی Daraxonrasib کە تاوەکو ئاستێکی باش سەرکەوتووە لەچارەسەری شێرپەنجەی پەنکریاسدا.
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
دەرمانێک یارمەتیی کاریگەرتربوونی چارەسەرەکانی دیکەی شێرپەنجەی پەنکریاس دەدات | CHANNEL8
