
بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانییان و لایەنە سیاسییەکان بڕیارەکانی عەلی زەیدی ڕەت دەکەنەوە.
لە کاردانەوەى بڕیارەکاندا لە هەندێک ناوچەى کوردستان خۆپیشاندان دەکرێت.
گەورەترین خۆپیشاندان لە باخی شار نزیک قەڵای هەولێر، لە کاتژمێر 10ـى سەرلەبەیانییەوە دەستیپێکرد و لەسەر بانگەوازى ئومێد خۆشناو پارێزگار بووە، هاوکات لە شەقامی زانکۆى دهۆک و لە شارى سۆران خۆپیشاندان کرا.
داوا لە گەورە و بچووک دەکەین، بە جۆش و خرۆشێکی کوردانەوە بەشدارییەکی فراوان و کارایان هەبێت.
لەم گردبوونەوەیەدا تەنیا ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەکرێتەوە و بەرزکردنەوەی هیچ ئاڵا و دروشمێکی دیکەی حزبی یان تایبەت ڕێگەپێدراو نییە.
پەیامنێری کەناڵ8 لە هەولێر قسەی لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی کرد، ئەوان باسیان لەوە کرد سەرەڕای قەیران و کێشە ناوخۆییەکان، دەبێت هەمووان بە یەک دەنگ بڕیارەکان ڕەت بکەنەوە.
کەناڵ8 زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کورد لەگەڵ زەیدی بڵاودەکاتەوە
عەبودى: سوپا بەرەو هەرێمى کوردستان نەجووڵێنراوە
هاونیشتمانییانى ڕۆژئاواى کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەرێمى کوردستان دەربڕی
