
درەنگانێکى شەوى ڕابردوو گوتەبێژى عێراق لەبارەى چەند پرسێکەوە قسەى کرد.
بە گوتەى عەبودی، سەرۆکوەزیران ڕژدە لەسەر شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێگەنادات “یاریی” بە سامانی سروشتیی کوردستانەوە بکرێت.
کاردانەوەکان لە بەرامبەر بڕیارەکانى عەلى زەیدى لەبارەى نەوت و دەروازە سنوورییەکانەوە بەردەوامن.
حەیدەر عەبودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیاى فەرمیى عێراق ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران ڕژدە لەسەر شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێگەش نادات یاریی بە سامانی سروشتیی هەرێمى کوردستانەوە بکرێت.
عەلى زەیدى جەخت لە پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان دەکاتەوە.
مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دوورە لە ململانێ سیاسییەکان و گرەنتی کراوە.
هیچ جووڵەیەک بە یەکەکانى سوپاى عێراق نەکراوە بە ئاڕاستەى هەرێمى کوردستان.
حکومەت پابەندە بە دەستەبەرکردنی شایستەکانی هەموو عێراقییەکان لە بودجەی 2027 بە خەڵکی هەرێمی کوردستانیشەوە.
دەستوور گرەنتیکەرى یەکێتیی عێراق و مافەکانی گەلە.
هەر دوێنێ، چوار سەرۆکایەتییەکەى عێراق کۆبوونەوە و جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی نێوان لایەنە چاودێری، ئەمنی و دادوەرییەکان کردەوە و پێشوازییان لە دەستپێشخەریی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کرد بۆ دیالۆگێکی نیشتمانی لە (1ـی کانوونی یەکەمی 2026).
کەناڵ8 زانیاریی لە بارەی کۆبوونەوەی وەزیرەکانی کورد لەگەڵ زەیدی بڵاودەکاتەوە
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق: هێز لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوەپێدەکەین
