یاسر مالیکى: بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنى نەوت چاودێریى هەموو ناوچەکان دەکەین

یاسر مالیکى: بۆ ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنى نەوت چاودێریى هەموو ناوچەکان دەکەین

00:00/00:00
ئۆتۆمبیلى گرووپە چەکدارەکانى لە جورفولسەخڕ

پووختەى هەواڵ

  • هەر فرۆشتنێکى نەوت لە دەرەوەى بودجە بە قاچاخبردنە و ڕێگریى لێ دەکرێت.

  • بە دواداچوون بۆ شوێنەکانى دیکەش دەکرێت.

  • وەک ئەوەى ڕێگری لەوانەى باشوورى عێراق کرا ڕێگری لە هەر سەرپێچیکارێکى دیکەش دەکرێت.

  • وەزارەتى ناوخۆ: هەمووان دەزانن بەرمیلێک نەوت چۆن دەردەهێنرێت و بۆ کوێ دەچێت.


یاسر مالیکى، وەزیرى ناوخۆى عێراق لە میانەى پێشکەشکردنى وتەیەکدا لە کاتى میوانداریکردنی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، وەک وەزارەتى ناوخۆ چاودێریى هەموو جوگرافیاى وڵات دەکەن و لە هەر شوێنێکى عێراق بەقاچاخبردنى نەوت هەبێت ڕێگریى لێ دەکەن.


ناوەڕۆکى وتەکەى وەزیرى ناوخۆ:

  • هەر بەرمیلە نەوتێک لە هەر پارچەیەکى عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە دەربهێنرێت و بفرۆشرێت، وەزارەتى نەوت ئاگادارە.

  • هەماهەنگیش هەیە دەزانرێت بۆ کوێ دەچێت.

  • لە بودجەدا بڕى نەوتى دەرهێنراو و هەناردەکراوى هەموو ناوچەکان دیارییکراوە.

  • هەر بڕە نەوتێک لە دەرەوەى ئەو بڕەى کە لە بودجەدا دیارییکراوە، بفرۆشرێت، بەقاچاخبردنى نەوتە و ڕێگرى لێ دەکرێت.

  • ئەوان لە جەستە و گۆشتى خۆیانەوە و لە فوڕاتى ناوەڕاستەوە دەستیان پێکردووە.

  • بێگومان بە دواداچوون بۆ شوێنەکانى دیکەش دەکەن.

لێدوانەکەى وەزیرى ناوخۆى عێراق لە کاتێکدایە، بە قاچاخبردنى نەوت لە جورفولسەخر لە پارێزگاى بابل پشتڕاست کراوەتەوە و لەو چوارچێوەیەدا عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیران و فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکانى عێراق سەرۆکایەتى کۆبوونەوەیەکى ئەمنیى بەپەلەى کرد، کە تایبەت بوو بە خستنەڕووى ئەنجامى ڕاپۆرتى ئەو لیژنەیەى بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەى بە قاچاخبردنى نەوت لە ناوچەى جورفولسەخر، ڕاسپێردرابوو.

بڕیارەکانى عەلى زەیدى:

  • ئەوانەى لە پڕۆسەى بە قاچاخبردنى نەوت لە جورفولسەخر تێوە گلاون ڕووبەڕووى دادگا بکرێنەوە.

  • لەگەڵ گرتنەبەرى ڕێکارى یاسایى دژیان.

  • دوورخستنەوەى نۆ بەرپرسى ئەمنى و کارگێرى لە پارێزگاى بابل لە پۆستەکانیان.

  • لە نێویاندا فەرماندەى پۆلیسى بابل.

  • فەرماندە و بەڕێوەبەرى دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکانى پارێزگاى بابل.

  • فەرماندەى لیواى شەشى پۆلیسى وزە.

  • بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى هێڵەکانى نەوتى تیادا بوو.

بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ پرسی بە قاچاخبردنی نەوت، شەوی ڕابردوو هەیبەت حەلبوسى سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بە ئامادەبوونى وەزیرانی ناوخۆ و بەرگریی عێراق لەگەڵ ئەو لیژنەیە كۆبووەوە کە چوونەتە جورفولسەخر و ڕاپۆرتى تایبەت بە سەردانەکە خرایەڕوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

پلانی بڵاوەپێکردنی هێزە ئەمنییەکان لە جورفولسەخر پەسەند کرا

Loading related news...