
فەرماندە و بەرپرسە ئەمنییەکانى عێراق لە کۆبوونەوەیەکى فراواندا دۆخى جورفولسەخریان تاوتوێ کرد.
فەرماندە ئەمنییەکان سوورن لەسەر ئەوەى جورفولسەخر بخەنە ژێر دەستیان.
تاوەکو ئێستا حیزبوڵا ڕەتیکردووەتەوە جورفولسەخر چۆڵ بکات.
پێشنیاز و نێوەندگیرى لە ئارادایە بۆ کشانەوەى حیزبوڵا بەبێ شەڕ و پێکدادان.
بە سەرپەرشتیى عهبدولئهمیر شهمهرى، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا بەهێزکردنى ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکانی باکووری بابل، بەتایبەت جورفولسەخر تاوتوێ کرا، فەرماندەکان سووربوونى خۆیان بۆ جێگیرکردنى هێز لە قەڵاکەى حیزبوڵا پیشانداوە.
سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر
یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ کاروباری ئۆپراسیۆنەکان
فەرماندەی هێزەکانی وشکانی
فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی
بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی دەستەی حەشدی شەعبی
بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەکانی وەزارەتی ناوخۆ
فەرماندەکانی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد و کەربەلا
.jpg)
کۆبوونەوەکە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکی لێکەوتەوە کە ئامانج لێیان پتەوکردنی سەقامگیریی ئەمنییە لە ناوچەکانی باکووری بابل بەگشتی و ناحیەی جورفولسەخر بەتایبەت.
ڕێککەوتن لەسەر لێکۆڵینەوە لە پێشنیازەکان بۆ دووبارە بڵاوپێکردنەوە و دابەشکردنی بەرپرسیارێتی لەو ناوچهیهدا.
بڕیاردراوه به ڕێکخستنهوهی سەرکردایەتیی هێزه ئهمنییهكان له ناوچهی جورفولسەخر و کۆنتڕۆڵکردنی سنوروە لێکجیاکەرەوەکان لەگەڵ فەرماندەییەکانى دەروبەر.
چرکردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و هەماهەنگیی کاری هاوبەش لەنێوان سەرجەم پێکهاتە ئەمنییەکاندا.
حەیدەر بەرزنجی، شرۆڤەکاری سیاسیی کەناڵ8، ڕایگەیاند، پێشنیازێک هەیە بۆ ئەوەى ماوەى سێ هەفتە مۆڵەت بدرێت بە حیزبوڵا، بەمەبەستى کشانەوەیان لە جورفولسەخر.
سێ لیواى دیکە لە حەشدى شەعبى و پۆلیسى فیدراڵى و پۆلیسى وزە، لە جێگەى هێزەکانى حیزبوڵا لە جورفولسەخر جێگیر دەکرێن.
پێشبینى دەکرێت حکومەتى عەلى زەیدى ڕەزامەندى لەسەر ئەو پێشنیازە بدات و لە ئێستادا چاوەڕێى هەڵوێستى حیزبوڵا دەکەن.
ئەم هەنگاوەى فەرماندە ئەمنییەکان لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە حیزبوڵا ڕایگەیاندووە قەڵای خۆیان بەجێناهێڵن، سەرەڕای ئەوەی عەلى زەیدى فەرمانى کردووە بکشێنەوە و ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی سوپای عێراق بدەن.
چەکدارەکانى حیزبوڵا لە جورفولسەخر لە ئامادەباشیدان
لە جورفولسەخر چۆن نەوت دزراوە زانیاریى نوێ ئاشکرا بوو؟
هەیبەت حەلبوسی: ڕێگەنادەین دەوڵەتێک لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت
لیژنەیەکى دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنى نەوت دەچێتە جورفولسەخر
دوو سەرچاوە لە حیزبوڵای عێراقی بۆ کەناڵ8: جورفولنەسڕ چۆڵ ناکەین
