پێش لووتکە سێقۆڵییە مێژووییەکە; سەرۆکی چین و سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوە

پووختەی هەواڵەکە

  • شی چین پینگ و ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی چین و سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان کرد.

  • کۆبوونەوە دوو قۆڵییەکە بەر لە یەک ڕۆژ دێت لە لووتکە سێقۆڵییە مێژووییەکە.

  • ئەوە پێنجەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و چینە لە ئەمساڵدا.


کۆبوونەوەی دووقۆڵی هەردوو سەرۆکی چین و ڕووسیا تەنیا یەک ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوە سێقۆڵییە مێژوویەکەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.



کۆبوونەوەی سەرکردەی زلهێزەکان

  • ئەم کۆبوونەوەیە کە لە پەراوێزی لووتکەی ئەپێک لە شاری شەنجێن لە چین بە ڕێوەدەچێت، پێنجەم کۆبوونەوەی نێوان شی جینپینگ، سەرۆکی چین لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیایە لە ئەمساڵدا.

  • لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، هاوبەشی نێوان وڵاتەکەی و چین لە ڕووی سیاسەتی دەرەوە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بەرەو پێشەوە دەڕوات.

  • دەشڵێت ئەو وڵاتانەی پێشتر دەسەڵاتدار بوون ئێستا هەوڵدەدەن ڕێگە لە بەرەو پێشچوونی وڵاتانی دیکە بگرن.

  • پوتن باسی لە سزاکانی ڕۆژئاواش کرد بۆ سەر وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، ئەو سزایانە لە 2022 بەسەر ڕووسیا سەپێنراوە و تاوەکو ئێستا شکستیان هێناوە لە وەستاندنی گەشەی ئابووریی وڵاتەکەیان.

بەر لە کۆبوونەوەکەش سەرۆکی چین وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، دەبێت هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە ڕووی ژیریی دەستکرد زیاد بکرێت، باسیشی لە ڕۆڵی وڵاتەکەی کرد لە بازرگانی جیهانی.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ترەمپ پێشتر لە مانیلا لە وڵاتی فلیپین وڵاتی کواد لەگەڵ سەرکردەکان کۆبووەوە و لە دوایشدا لەگەڵ سەرۆکی وڵاتی فلیپین، ئەمڕۆش ترەمپ گەیشتە وڵاتی چین.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ترەمپ گەیشتە چین

یەسنا ئومێد

Wed Nov 18 2026

Loading related news...