سەرۆکى چین چووە فڕۆکەخانە و پێشوازییەکى گەرمى لە ترەمپ کرد.
جیهان چاوى لەسەر ئەو لووتکەیە کە بڕیارە پێنجشەممە لەنێوان ترەمپ، شى و پوتن بکرێت.
ئەمە یەکەم سەردانى ترەمپە دواى دۆڕانى کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنى نیوەخولدا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە شاری شەنجینى وڵاتی چین، بڕیارە سبەی لە لووتکەیەکی مێژوویی لەگەڵ هەریەک لە شی جینپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ یەکەمجار لەسەر یەک مێز کۆببێتەوە.
لە فلیپین بەشداری لە دانیشتنەکانی لووتکەی ئاسیان کرد.
بڕیاریشە لە چین ژمارەیەک لووتکە و کۆبوونەوەی گرنگ بکات.
بەر لە لووتکە سیانییەکە لە پەراوێزی لووتکەی وڵاتانی ئەپێک، لەگەڵ سەرۆکی چین لووتکەیەکی دووانیش بکەن.
ترەمپ:
بڕیارە لە لووتکە سیانییەکە باس لە جەنگی ئێران، ئۆکرانیا و چەکی ئەتۆمیش بکرێت.
پێش ترەمپ، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکى ڕووسیا گەیشتووەتە ژین و بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوتا چینییەکەى کۆبووەوە.
سەردانەکەی ترەمپ بۆ چین لەکاتی هەستیاردایە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان زلهێزەکان، لەگەڵ بەردەوامی جەنگى ڕوسیا و ئۆکرانیا، ناکۆکییە بازرگانی و تەکنەلۆجییەکان لەنێوان واشنتن و پەکین و پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر ئاسایشی ئەتۆمی و جەنگى ئێران.