لە کۆپنهاگن یەکێک لە کۆنترین پارکە گەشتیارییەکانی جیهان بۆ کریسمس ئامادە کراوە

لە کۆپنهاگن یەکێک لە کۆنترین پارکە گەشتیارییەکانی جیهان بۆ کریسمس ئامادە کراوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • پایتەختى دانمارک دەرگاى باخچەى تیڤۆلى بۆ کریسمیس دەکاتەوە.

  • کردنەوەى دەرگاى باخچەکە بە واتاى دەستپێکردنى وەرزى کریسمس دەگەیێنێت.


پارکى گەشتیاریی تیڤۆلى کە تەمەنی 183 ساڵە، یەکێکە لە کۆنترین پارکەکانی کۆپانهاگنى دانمارک لە جیهاندا، ئەمساڵ ئاهەنگی 33هەمین وەرزی کریسمسی خۆی دەگێڕێت و بۆ دانیشتووانی کۆپنهاگن پیاسەکردن بەناو باخچە ڕووناککراوەکانیدا بووەتە نەریتێکی ساڵانەی جەژن.


ئامادەکارییەکانى دواى هاڵۆوین بۆ کریسمس

  • بەڕێوەبەرانی پارکەکە دوای تەواوبوونی وەرزی هاڵۆوین.

  • باخچەکانیان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ داخست.

  • تاوەکو تەواوی کولەکەکان لاببەن.

  • پارکە 84 هەزار مەتر چوارگۆشەییەکە بگۆڕن بۆ جیهانێکی زستانەی خەیاڵی.

  • لەم گۆڕانکارییە گەورەیەدا زیاتر لە یەک ملیۆن گڵۆپی درەوشاوە.

  • نزیکەی هەزار درەختی کریسمس و 80 هەزار تۆپی ڕازاندنەوە بەکارهێنراون.

  • هەر لە ڕۆژی یەکەمی کردنەوەیەوە قەرەباڵغییەکی زۆر ڕووی لە پارکەکە کرد.

  • چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو کۆتایی وەرزەکە نزیکەی یەک ملیۆن سەردانیکەر بە دەروازەکانیدا تێپەڕن.

  • بۆ دانیشتووانی ناوچەکە و گەشتیارانی بیانیش، ئەم شوێنە ئەزموونێکی تایبەتە.

باخچەکانی تیڤۆلی کە لە ساڵی 1843 لە لایەن جۆرج کارستنسن دامەزراوە، مێژوویەکی دەوڵەمەندی هەیە و لە ڕابردوودا سەرچاوەی ئیلهام بووە بۆ کەسایەتییە دیارەکانی وەک نووسەری بەناوبانگی دانیمارکی هانس کریستیان ئەندەرسن و واڵت دیزنی کە لە ساڵانی پەنجاکاندا بۆ وەرگرتنی بیرۆکەی دیزنیلاند سەردانی کردبوو.

کاتێک ڕۆژ ئاوا دەبێت و تاریکی دادێت، سەرنجی ئامادەبووان دەچێتە سەر درەختە سەرەکییە سیازدە مەترییەکەی کریسمس، دوای چەند چرکەیەک لە چاوەڕوانی، دەیان هەزار گڵۆپ دادەگیرسێن و ڕووناکییەکی جەژن بەسەر تەواوی پارکەکەدا بڵاودەکەنەوە.

ئەم وەرزە جەژنییەی کریسمس لە باخچەکانی تیڤۆلی کە لە سیازدەی تشرینی دووەمەوە دەستی پێکردووە، تاوەکو ڕۆژی سێی کانوونی دووەمی 2027 بەردەوام دەبێت.

ژوان نیزام

Tue Nov 17 2026

Loading related news...