
چاوى جیهان لەسەر شارى شێنجێنە.
بەرپرسانی چین: لە بری شوێنێکی فەرمی لە ڤێلایەکی تایبەت کۆبوونەوەکە دەکرێت.
کۆبوونەوەکە لە ژێر پلانێکی ئەمنی توند بەڕێوەبچێت.
ڤێلای کیلین، بینایەکی حکومییە و لە ساڵی 1997 درووستکراوە، چەندین ساڵە لەم ڤێلایە میوانداریی سەرکردە چینی و میوانە بیانییە ئاستبەرزەکان دەکرێت.
دەسەڵاتدارانی پەکین بڕیاریانداوە لە بری جێگەیەکی فەرمی، کۆبوونەوەکە لە شوێنێکی زیاتر تایبەت بێت.
دەسەڵاتدارانی چین: ئەم کۆبوونەوەیە زیاتر لە پەراوێزی لوتکەی ئەیپێک ڕێکدەخرێت.
زیاتر هەوڵیانداوە لە بری کۆنفرانسێکی فەرمی، شوێنێکی تایبەت ڕێکبخەن.
بۆیە سەرنجی جیهان لەسەر لوتکەی ئەیپێک لانەچێت.
بە گوێرەی شارەزایانی دیپلۆماسی و سیاسیش، خاڵێکی ئەرێنی دیکەی ئەم ڤێلایە ئەوەیە بە ئاسانی پارێزگاریی لێدەکرێت لە ڕووی ئەمنییەوە، شوێنەکەش نزیکە لە فڕۆکەخانە ئەمەش جارێکی دیکە وای لێدەکات کە ترەمپ بە ئاسانی بتوانێت دوای کۆبوونەوەکە وڵاتی چین بەجێبهێڵێت.
شوی یون، پرۆفیسۆر لە زانکۆی نیویۆرک کە دیپلۆماسی نێوان ئەمریکا و چین دەخوێنێت، ئەو دەڵێت هەڵبژاردنی ئەم ڤێلایە دیوێکی دیکەشی هەیە، ئەگەر ئەم کۆبوونەوەیە ڕێوڕەسمێکی گەورەی بۆ نەکرێت و لە شوێنێکی لەم جۆرە بێت، لە دوایشدا ئەگەر دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو، ئەمە وا دەکات لە ڕووی سیاسییەوە زۆر لەسەریان نەکەوێت.