شەنجێن میوانداری سەرکردەکانی جیهان دەکات

شەنجێن میوانداری سەرکردەکانی جیهان دەکات

00:00/00:00
شارى شانجێن لە چین

پووختەى ڕاپۆرت

  • ئەمریکا و چین و ڕووسیا بۆ یەکەمجار پێکەوە لە شەنجێن کۆدەبنەوە.

  • شەنجێن ناوەندی گەشپێدانی تەکنەلۆجیای جیهانییە.

  • بەبەرزترین ئاستی تەکنەلۆجی لە شەنجێن پێشوازی لە سەرکردەکانی جیهان دەکرێت.

  • باشترین کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجی لە شەنجێنن.


شەنجێن، ئەو شارەی بەهۆی میوانداریکردنی سەرکردە هەر دیارەکانی جیهان، ناوی چووەتە ڕۆژەڤەوە. ئەو شارەی بۆ یەکەمجار سەرکردەی سێ وڵاتی گەورەی جیهانی دەخاتە سەر یەک مێز و لە لووتکەیەکی دەگمەندا باس لە ئاسایشی جیهانی دەکەن.


شارى شەنجێن

  • لەم شارەدا تەکنەلۆجیا لە ئاستێکی سەرسوڕهێنەردایە.

  • لێرە شۆفێر بوونی نییە و ئۆتۆمبێلەکان خۆیان دەجوڵێن.

  • ڕۆبۆتیش لە مارکێتەکان یارمەتی خەڵکی دەدات و لە شەقامەکانیش ئاسایش دەپارێزێت.

  • ئەم شارەی چین ناوەندی گەشەپێدانی تەکنەلۆجیایە.

  • بەشی زۆری پێشکەوتنەکان لە بواری ژیریی دەستکرد و ڕۆبۆتیکەوە لەم شارەوە سەرچاوە دەگرێت و دوای بە جیهان بڵاودەبێتەوە.

  • زیاتر لە حەوت هەزار وەرگێڕی ژیریی دەستکرد بۆ میوانەکان ئامادەکراون.

  • کە تاوەکو 100 هەزار زمان وەرگێڕان دەکەن.

  • هۆتێل و هۆکارەکانی گواستنەوە لە خزمەت میوانەکانن.

  • تەنانەت رۆبۆتی پۆلیسیش ئێستا لەسەر شەقامەکانن بۆ پاراستنی ئاسایشی شەنجێن.

  • شەنجێن بە سەنتەری تەکنەلۆجیاکانی چین دادەنرێن.

  • ئۆفیسی سەرەکی باشترین کۆمپانیاکانی وڵاتەکە وەک کۆمپانیای هواوی، بی وای دی و کۆمپانیاکانی دیکەی ئینتەرنێت و گەیمینگ لەم شارەیە.

  • ئێستا شەنجێن سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

  • میوانداری سەرکردەی 21 وڵاتی ئەندام دەکات لە ئەپێک.

  • میوانداری هەر یەک لە ترەمپ و پوتنیش دەکات و لە لووتکەیەک لەگەڵ سەرۆکی وڵاتی خۆیان کۆیان دەکاتەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە بنەڕەتدا چین و ئەمریکا کێبڕکێی بەدەستهێنانی باڵادەستی لە سێکتەری تەکنەلۆجیا و ژیریی دەستکرد دەکەن، بۆیە بە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆجی پێشوازی لە کێبڕکێکاران دەکەن.

ئێستاش لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەکە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ئامادەکاریی تەواویان کردووە، ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆجیا دیجیتاڵەکان لە خزمەت لوتکەکە بەکاردەهێنرێن.

Loading related news...