ترەمپ: بە 100 ملیار دۆلار کەرتی وزەی ڤەنزوێلا دەبووژێنینەوە؛ ئیکسۆن مۆبیل ڕەتیدەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی نەوت، پلانی وەبەرهێنانی 100 ملیار دۆلاری لە ڤەنزوێلا ڕاگەیاند، بەڵام بەشێک لە کۆمپانیاکان گومانیان لە سەرکەوتنی پلانەکە هەیە.

پلانە 100 ملیار دۆلارییەکە

ڕۆژی 9ـی کانوونی دووەم، ترەمپ لە کۆشکی سپی لەگەڵ 14 کۆمپانیای گەورەی نەوت (لەنێویاندا شیڤرۆن، ئیکسۆن مۆبیل و کۆنۆکۆفیلیپس) کۆبووەوە. سەرۆکی ئەمریکا داوای لێکردن دەرفەتی بوونی گەورەترین یەدەگی نەوت لەو وڵاتە بقۆزنەوە و بەڵێنی پێدان کە واشنتن سەرپەرشتیی کارەکان دەکات و ئەمنییەتیان دەپارێزێت بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ کاراکاس بکەن.

هەڵوێستی ئیکسۆن مۆبیل: مەحاڵە

دارێن وۆدز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لەدوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: "وەبەرهێنان لە ڤەنزوێلا لە ئێستادا مەحاڵە." ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ڤەنزوێلا پێویستی بە گۆڕانکاریی نوێ هەیە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان.

پشتیوانیی شیڤرۆن

لە بەرامبەردا، مارک نێڵسۆن، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆن (کە تەنیا کۆمپانیایە ئێستا لە ڤەنزوێلا کار دەکات)، دڵنیایی دایە ترەمپ کە ئارەزوو دەکەن یارمەتیی کاراکاس بدەن بۆ بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر.

یەدەگی نەوت و کاریگەریی سزاکان

ڤەنزوێلا خاوەنی گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهانە کە بە 300 ملیار بەرمیل دەخەمڵێندراێت، بەڵام بەهۆی سزاکانی ساڵی 2019ـی ئەمریکاوە، بەگوێرەی داتاکانی ئۆپێک پڵەس تەنیا 1 لەسەر 5ـی نەوتەکەی وەبەرهێنانی تێدا کراوە.

رۆزا حیسام

Sun Jan 11 2026

Loading related news...