
لێکۆڵینەوەیەک؛ کورد لە ئەڵمانیا بەهۆی کوردبوونیان جیاکارییان بەرامبەر دەکرێت
هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەش، کوردبوونیان بووە.
لێکۆڵینەوەکە بە ناوی "کورد لە ئەڵمانیا" لە لایەن چنور قادری و دوو توێژەری دیکەوە ئامادەکراوە و ناوەڕاستی ئەم مانگە لەلایەن پلاتفۆرمی میدیەن دینست ئینتێگرەیشن بڵاوکراوەتەوە.
بەشی کردەیی توێژینەوەکە، کە ڕاپرسییەکە لە نێو ڕەوەندی کورد لە میونشن ئامادەکراوە :
86.7%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە لە ماوەی یەک ساڵدا، لانی کەم جارێک ڕەگەزپەرستییان بەرامبەر کراوە.
66.4%ـیان بە کەم تەماشا کراون.
64.4%ـیان بێڕێزییان پێکراوە.
50%ـیان پەراوێز خراون.
44.2%ـیان وشەی نەشیاویان بەرامبەر بەکارهێنراوە.
11.8%ـیشیان ڕووبەڕووی پەلاماردانی جەستەیی بوونەوەتەوە.
57.4%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە دەڵێن، تەنیا بەهۆی کوردبوونیانەوە، جیاکارییان بەرامبەر کراوە.
56.8%ـیشیان دیسانەوە جیاکارییەکە دەگەڕێننەوە بۆ لایەنە نەتەوەییەکەیان.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پلاتفۆرمی میدیەن دینست ئینتێگرەیشن، لە ئەڵمانیا نزیکەی ملیۆن و نیوێک کورد دەژین و بەشی زۆریشیان خەڵکی باکووری کوردستان و باشووری کوردستانن.
بە گوێرەی ئاماری فەرمانگەی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا، لە ساڵی 2010ـەوە تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ، 656 هەزار و 245 هەزار کورد، داوای مافی پەنابەرییان کردووە و لەو ڕێژەیە مافی پاراستن بە 378 هەزار و 316 کەسیان دراوە.