پاسداران: وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکامان دایەوە

پاسداران: وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکامان دایەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • جارێکى دیکە گرژییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران توندتر بوونەتەوە.

  • ئەمریکا هێزى زۆرى لە ئاوەکانى نزیک ئێران کۆکردووەتەوە و ناوبەناو بۆردوومانى پێگەکان دەکات.

  • ئێران بێوەڵام نەماوەتەوە و سوپاى پاسداران لە هێرشەکانى بەردەوامە و بەرپرسانى باڵاش هەڕەشە دەکەن.


دوای بە ئامانجگرتنی چەند خاڵێکی گرنگ لە دوورگەی قیشمی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، سوپاى پاسدارانیش ڕایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە بنکەکانی ئەمریکایان لە بەحرەین و کوەیت کردووەتە ئامانج.


سوپای پاسداران:

  • لە هێرشێکی پێچەوانەدا هێزە سەربازییەکانی ئێران توانیان لە ڕێگەی درۆنەوە سیستمی بەرگریی پاتریۆتی ئەمریکی لە بنکەی "عەلی سالم"ـی کوەیت تێپەڕ بکەن و ئامانجەکانی ئەمریکا لەو بنکەیە بکەنە ئامانج.

  • لە بەرامبەری هیچ زۆردارییەک خۆبەدەستەوە نادەین.

  • وەڵامی توندو جەرگبڕ بۆ هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەریی خاکی ئێران دەدەینەوە.

میدیا فەرمییەکانی ئێران:

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزە سەربازەکانی ئێران لە ڕێگەی چەند درۆنێکەوە بنکەی ئاسمانی ئەمریکایان لە بەحرەین کردووەتە ئامانج.

وەڵامەکە دواى ئەوە هات، شەوی ڕابردوو چەند تەقینەوەیەکی یەک لە دوای یەک لە باکووری ڕۆژئاوای دوورگەی قیشم بیستراون، میدیاى ئێران هۆکارەکەى بۆ بە ئامانجگرتنی بنکەی ئاسمانی "نەریمان" گەڕاندەوە، کە یەکێکە لە بنکەکانی بەرگریی ئاسمانی و سەکۆی هەڵدانی مووشەک لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سێیەم کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سامیا حەسەن

Wed Nov 18 2026

Loading related news...