ئەمریکا سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگر و 13 کەشتیی تێکشکێنەر و چوار کەشی کروزەری لە ناوچەکەدا جێگیر کردووە.
لە دوای 2003ـەوە یەکەمجارە ئەمریکا ئەو ژمارە زۆر لە کەشتیی جەنگی بهێنێتە ناوچەکە.
ئێران: بۆ جەنگ و ئاشتیش ئامادەین.
قالیباف: هەر بەنداوێکمان بەرامبەر بەندەر یان وێستگەییەکی کارەبا دەبێت.
ئەمریکا ئاوەکانی دەریای عەرەبی لەنزیک هوورمز بە سەربازیی کردووە، لە ڕووداوێکی کەمێک دەگمەندا سێ کەشتیی فڕۆکەهەڵگریی یو ئێس ئێس جۆرج دەبلیو بوش و یو ئێس ئێس واشنتن و یو ئێس ئێس ڕۆزفێڵت لەگەڵ 13 کەشتیی تێکشکێنەر و دوو کەشتیی کروزەری لەو ئاوانەدا جێگیر کردوون، ئەوە جگە لە جێگیربوونی دوو کەشتیی دیکەی جۆری کروزەر لە دەریایی سوور.
جێگیردنی ئەو ژمارە زۆرە لە کەشتییە سەربازییە لە ئاوەکانی نزیک لە ئێران کە لە ساڵی 2003ـەوە وێنەی نەبووە.
تەمی دەستپێکی جەنگێکی نوێی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا کێشاوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران: خۆیان بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەکردووە و بۆ جەنگ و ئاشتیش ئامادەن.
ترەمپ کە لە نێوان دانوستان و جەنگ بەردەوام لێدوانی جیاواز دەدات، پێشتر چەند جارێک ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلی نوێی هێرشەکانیان دەبێتە هۆی بە ئامانجگرتنی دامەزراوە و ژێرخانە ئابوورییەکان وڵاتەکە.
لە بەرامبەردا، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە نوێترین پەیامیدا نووسیویەتی، هەمان لۆجیکی ئێوە بۆ وەڵامدانەوە بەکار دەهێنین و بە ئامانجگرتنی هەر بەنداوێکی ئێران بەرامبەر بەندەر و وێستگەکانی کارەبای نزیک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.
لە پاڵ هەواڵی ئامادەکارییە سەربازییەکان بۆ دەستپێکی جەنگێکی نوێ هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە لایەن وڵاتانی نێوەندگیرەوە بەردەوامە کە دواینیان سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئیسلامئاباد و مەسقەت بوو. کە ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت جارێکی دیکە واشنتن و تاران لەسەر مێزێک کۆبکەنەوە.
چاودێران سەریان سوڕماوە؛ جەنگ نهێنی پشت بەنداوەکانی ئێران ئاشکرا دەکات
هەواڵگریی ئەمریکا : ئێران زیاتر لە نیوەی مووشەکەکانی نوێ کردووەتەوە
