بڕیارى خەرجکردنى مووچەى مانگى 10 درا

بڕیارى خەرجکردنى مووچەى مانگى 10 درا

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕێکارەکانى تەمویلى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان تەواوکرا.

  • لە چەند کاتژمێرى داهاتوو، پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان.


بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8 لە بەغداد، وەزیرى دارایی و ئابووریى عێراق، واژۆى لەسەر نووسراوى خەرجکردنى مووچەى مانگى 10ـى تشرینى یەکەمى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان داوە و لە ئاییندەیەکى نزیکدا پارەکە تەمویل دەکرێت.


پەیامنێرى کەناڵ8 لە بەغداد:

  • لە تۆمارێکى ڕاستەوخۆدا زانیاریی گەیاندە کەناڵ8، کەوا ڕێکارەکانى خەرجکردنى مووچە تەواوکراوە.

  • فالح سارى، وەزیرى دارایی عێراق واژۆى لەسەر خەرجکردنى مووچەى مانگى 10 کرد.

  • بڕیارە لە کاتژمێرەکانى داهاتوودا پارە بخرێتە سەر هەژمارى دارایی هەرێمى کوردستان.

بڕى مووچەى هەرێمى کوردستان بۆ مانگى تشرینى یەکەم زیاتر لە 959 ملیار و 396 ملیۆن دینارە. بەڵام دواى لێبڕینى 120 ملیار دینار وەک پشکى گەنجینەى فیدراڵى لە داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان، مووچەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لە لقى هەولێرى بانکى ناوەندیی عێراق.

وەزارەتى دارایی عێراق مانگى ڕابردوو لە 8ـى تشرینى یەکەم مووچەى مانگى ئەیلوولى هەرێمى کوردستانى نارد، کە بڕەکەى 835 ملیار و 553 ملیۆن دینار بوو.

هاوشێوەى مانگەکانى ڕابردوو، دواى گەیشتنى مووچەکە، وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان خشتەى دابەشکردنى مووچەکە بڵاودەکاتەوە.

Loading related news...