یەکێتى زانایان لەسەر یارى GTA6 هاتە دەنگ

GTA6
GTA6

پووختەى هەواڵەکە

  • یەکێتى زانایان: یارى GTA6 حەرامە و دروست نییە.

  • یەکێتى زانایان: داوا لە لایەنە پەیوەندى دارەکان دەکەین ڕێگرى لەم جۆرە یاریانە بکەن.

  • یارییەکە شتى خراپ و هاندان بۆ توندوتیژى و سەرەرۆیی و ماددەى هۆشبەرى تێدایە.


د. عەبدوڵا شێرکاوەیی، گوتەبێژى یەکێتى زانایارنى ئایینى ئیسلامى کوردستان ڕایگەیاند، ئەو یارییەى بڵاوبۆتەوە پێى دەڵێن، یاری جیتی ئەی 6 بە گوێرەى زانیاریی باسکراو شتی خراپ و هاندان بۆ توندوتیژی و سەرەرۆیی و ماددەی هۆشبەرو بەدڕەوشتی و شتی دیکەى تێدایە، زیان بە ماڵ و خێزان و سامان و گەنجانی ئێمە دەگەیێنێت، بە گوێرەى شەریعەتی ئیسلام حەرامە و دروست نیە، کەواتە مامەڵەکردن بەو یارییە و پارەکەشی حەرام دەبێت، بە گوێرەى فەرمودەی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) کە دەفەرموێت، دروست نیە زیان لە خۆت و دەوروبەر بدەیت.


داواکاریی یەکێتى زانایان

  • داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین بە زووترین کات رێگە لەو جۆرە ماڵپەڕو ئەپلیکەیشن و یاری و ئەتارییانە بگرن.

  • کە گەنجانمان بەرەو ئاڕاستەیەکی خراپ دەبەن.

  • چوارچێوەی خێزان و ئاسایشی کۆمەڵگە دەشێوێنن.

  • داواش لە دایک و باوکان و خێزانەکان دەکەین ڕێگە نەدەن ڕۆڵەکانیان ئەم جۆرە یارییە نەشیاوانە بەکاربهێنن.

شەوى 18ـى ئەم مانگە یارى جى تى ئەى شەش بڵاوکرایەوە و لە هەرێمى کوردستان هەوادارێکى زۆرى هەیە.

Loading related news...