
لیژنەکانى دابەشکردنى غاز: غازەکە زۆرە و بەشى هەمووان دەکات.
لە سلێمانى قەیرانى غازى ماڵان بوونى نییە.
کارزان تاریق پەیامنێرى کەناڵ8 لە کاتى گەیشتنى غاز لە یەکێک لە بەنزینخانەکانى سلێمانى ئامادەبووە.
بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، سبەى هەینى 20ـى تشرینى دووەم، لە 10 بەنزینخانەى سلێمانى غاز دابەشدەکرێت.
ئەو غازەى هاتووە بڕەکەى زۆرە.
بەشى ئەو هاونیشتمانییانە دەکات کە ڕوو لە بەنزینخانەکان دەکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، پێشتر عومەر عەبدوڵا، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی بە كەناڵ8ـی ڕاگەیاندبوو، دابەشکردنى غازی ئێڵ پی جی بەسەر بەنزینخانەکانى شارى سلێمانى بەردەوامە و پڕۆسەى دابەشکردنەکەش خێراتر دەکەن، بۆ ئەوەى هیچ کێشەیەک بۆ غاز دروست نەبێت.
دابەشکردنی غازی ئێڵ پی جی لە سلێمانی خێراتر دەکرێت و سزای گرانفرۆشان دەدرێت
