کاردانەوەى پارەى کارەباى مۆلیدە لە کەرکووک زیاتر دەبێت.
مۆلیدە ئەهلییەکان کوژێنراونەتەوە و زۆرینەى کەرکووک بێ کارەبایە.
لە شەوى ڕابردووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى هەیە.
ڕەئوف محێدین، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی بە کەناڵ8ـى گوت "داوا دەکەین تاوەکو چاککردنی کارەبای مۆلیدەکان تاقیکردنەوەکانى مانگانە دوابخرێن".
لە ئێوارەوە جارێکى دیکە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى سەریهەڵداوەتەوە.
لە بەشێکی زۆری پارێزگای کەرکووک و دەوروبەری کارەبای مۆلیدە کوژێنراوەتەوە.
خاوەن مۆلیدەکان دەڵێن بەو نرخەى بۆ هەر ئەمپێرێک دیاریکراوە بۆیان دەرناهێنێتەوە.
ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نرخی یەک ئەمپێری لە 15 هەزارەوە بۆ 13 هەزار کەمکردەوە، هاوڵاتییان بڕیارەکەیان بەدڵ بوو، بەڵام خاوەن مۆلیدەکان ڕەتیانکردەوە.
دیمەنى نوێ؛ لە کەرکووک خۆپیشاندانە و مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە