
هەڵخەڵەتاندن و خراپ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵاتییەکان زیادیکردووە.
بەشێک لە پیاوان خۆیان بە ژن دەناسێنن و داواى پارە لە پیاوان دەکەن.
هەفتەى ڕابردوو لە گەرمیان دوو کەس لەسەر خراپ بەکارهێنانى تۆڕە کۆمەڵاتییەکان دەستگیرکرابوون، ئەمڕۆش کەسێکى دیکە دەستگیرکرا.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و ڕێگری لەوانەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بۆ مەبەستی خراپ بەکار دەهێنن، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد.
ڕاگەیێنراوی پۆلیسی گەرمیان:
دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای ئەوە هات کە هاونیشتمانییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانی کرد.
سکاڵای یاسایی دژ بە کەسێکی نەناسراو تۆمار کرد.
هاونیشتمانییەکە لە سکاڵاکەدا گوتى زیاتر لە شەش ساڵە لە ڕێگەی دوو ژمارە تەلەفۆنەوە، بە ناوی ئافرەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هەڕەشە و هەڵخەڵەتاندن پارەیەکی زۆری لێ سەندراوە.
دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لە 28ـى 10 توانییان تۆمەتبار (ئـ . ح . ڕ) تەمەن 45 ساڵ دەستگیر بکەن.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بەگوێرەى ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی بووە و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پۆلیسی گەرمیان داواکارە لە هەر کەسێک کە زەرەرمەند بووە لەم جۆرە کارە ئەوا سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ژمارە تەلەفۆنەکانی تۆمەتبار.
یەکێتیی زانایان: ئەو کەسەی لە کەلار گیراوە نە مەلایە و نە ئەندامی ئێمەیە
