ڕێبوار تەها فەرمانى بە کۆمەڵەى مۆلیدەکان کرد کارەبا بدەنەوە بە خەڵک

پووختەى هەواڵ

  • دوو شەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە کەرکووک هەیە.

  • لە ناڕەزایەتى بڕیارى کەمکردنەوەى نرخى ئەمپێر، خاوەن مۆلیدەکان مۆلیدەکانیان کوژاندەوە.


ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک فەرمانی بە کۆمەڵەى مۆلیدە ئەهلییەکان کرد کار بە مۆلیدەکانیان بکەنەوە، دەشڵێت، ڕەزامەندیی وەزارەتی کارەبای وەرگرتووە بۆ زیادکردنی پشکی کەرکووک لە کارەبای نیشتمانی.


نووسینگەی ڕاگەیاندنى جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکووک:

  • ڕێبوار تەها ڕەزامەندیی وەزارەتی کارەباشی وەرگرتووە، پشکی کەرکووک لە کارەبای نیشتمانی زیادبکرێت.

  • لە 650 مێگاواتەوە دەکرێت بە 800 مێگاوات.

  • تاوەکو کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکان چارەسەر دەکرێت.

لە دوێنێوە بەهۆى گرانیی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان، لە شاری کەرکووک خۆپیشاندان و ناڕەزایى چین و توێژە جیاوازەکان دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نرخی یەک ئەمپێری لە 15 هەزارەوە بۆ 13 هەزار کەمکردەوە، بەڵام خاوەن مۆلیدەکان بە بڕیارەکە ڕازى نەبوون و مۆلیدەکانیان کوژاندەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

دیمەنى نوێ؛ لە کەرکووک خۆپیشاندانە و مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە

کەرکووک: بەهۆی نەبوونی کارەباوە داوای دواخستنی تاقیکردنەوەکان دەکرێت

جەبار حسین

Mon Nov 02 2026

Loading related news...