قەیرانی نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان لە کەرکووک خەڵکی هێنایە سەر شەقام.
بەهۆی ناڕەزاییەکانەوە قایمقامی کەرکووک بڕیاریدا نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بکاتە 15 هەزار دینار.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک نرخی یەک ئەمپێری لە 15 هەزارەوە بۆ 13 هەزار کەمکردەوە.
خاوەنی مۆلیدەکان بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و مۆلیدەکانیان کوژاندەوە.
ئەمشەویش جارێکى دیکە خۆپیشاندان کرا.
گرانی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان، لەنیوەی شەوى ڕابردوو خەڵکی هێنایە سەر شەقام و ئەنجوومەنی پارێزگای ناچار کرد لەگەڵ ڕۆژ بوونەوەدا کۆبوونەوەی نائاسایی بکات، ئێوارەى ئەمڕۆش جارێکى دیکە خەڵک هاتنەوە سەر شەقام.
لە کۆبوونەوەکەیدا، تاوتوێی هۆکارەکانی بەرزی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان و ڕێگاچارەکانی کرد.
نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەى بۆ 13 هەزار دینار کەمکردەوە.
دابەزاندنی نرخی ئەمپێری موەلیدەکان، جێگای خۆشحاڵی هاوڵاتییان بوو، بەڵام ناڕەزایی خاوەنی مۆلیدەکانی لێکەوتەوە، ئەوجارە ئەوان لەبەردەم قایمقامییەتی ناوەندی کەرکووک گردبوونەوە.
حکومەت سووتەمەنیمان بۆ دابین ناکات.
ناچارین لەبازاڕدا بە نرخى گران گازوایل بکڕین کە بارگرانى بۆ دروستکردوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8، بۆ ئەم مانگە زۆربەی مۆلیدەکانی کەرکووک نزیکەی 350بۆ 400 کاتژمێر کاریان کردووە، جگە لەوەش هۆکارێکی دیکەى گرانی نرخەکان بۆ کەڵەکە بوونی قەرزی هاونیشتیمانییان دەگەڕێتەوە لە ساڵانی رابردوو، کە نرخی ئەمپێرى کارەبایان لەسەر کەمکراوەتەوە، بەڵام ئەم کەمکردنەوەیە وەک قەرز لەسەریان ماوە.
لە کەرکووک بەهۆی گرانیی نرخی ئەمپێری مۆلیدە خۆپیشاندانە
لە کەرکووک نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە لە 18 هەزارەوە بۆ 15 هەزار دینار کەمکرایەوە