محەممەد حاجى مەحموود: هەرکەسێک خۆى بە واریسى بەعس دەزانێت دەتوانێت بارەگاکەمان لێوەربگرێتەوە

محەممەد حاجى مەحموود: هەرکەسێک خۆى بە واریسى بەعس دەزانێت دەتوانێت بارەگاکەمان لێوەربگرێتەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • محەممەد حاجى مەحمود لەسەر بڕیارى دەستگیرکردنى هاتە دەنگ.

  • محەممەد حاجى مەحمود: ئەو بارەگایەى ئەوان کیلۆمەترێک لە تەکییەوە دوور بووە.

  • محەممەد حاجى مەحمود: ماوەى 35 ساڵە لەو شوێنەدان.


سکرتێرى پارتى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان لە بارەى بڕیارەکەى دادگا بۆ وەرگرتنەوەى بارەگاکەى تەکیەیان، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، بارەگاکەى تەکیەیان ساڵى1991 کە کیلۆمەترێک لە تەکیەوە دوور بووە و ماوەى 35 ساڵە لەو شوێنەدان و هیچ کێشەیەکیان نەبووە، کاتی خۆی لە دەستى ڕژێمى بەعسیان سەندووە.


بارەگاکانى بەعس تاپۆ کراون

  • سەرجەم ئەو بارەگایانەى کە لە ڕژێمى بەعس وەرگیراونەتەوە لە لایەن حیزبەکانى دیکەوە تاپۆکراون.

  • بەڵام ئەو بارەگایانەى کە لە لایەن پارتى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان لە هیچ شوێنێکى هەرێمى کوردستان تاپۆ نەکراون.

ئەمڕۆ، نوسراوێکى دادگاى لێکۆڵینەوەى چەمچەماڵ، گەیشتە دەست کەناڵ8، تیایدا ئاماژەى بەوە کردووە، کە محەممەد حاجى مەحموود لە 4ـى مانگى ڕابردووەوە بڕیارى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەدەم داواکەى دادگاوە نەچووە.

ناوەڕۆکى فەرمانەکە و چیرۆکى پشت سکاڵاکە:

  • چەند جارێك بەرپرسانی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە شارەدێی تەكیە ئاگاداركراونەتەوە.

  • دوو بارەگایان هەیە لەسەر زەوی شارەوانییە.

  • بە زیادەرەوی دروستكراون لایبەرن.

  • ئامادە نەبوون ئەو كارە بكەن.

  • هەربۆیە دوو ساڵ پێش ئێستا بەرپرسی رێكخستنی ئەو حزبە لە تەكیە دەستگیركرا.

  • دواتر بە كەفالەت ئازادكرا.

  • پاشان لە لایەن شارەوانی تەكیەوە سكاڵا لەسەر محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆكی حیزبەکە جوڵێندرا.

  • پاش ئەوەی چەند جار ئاگاداركردنەوەی دادگای بۆ چووە.

  • بەڵام ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە.

  • لەبەر ئەوە لە ڕۆژی 4ـى تشرینى یەکەمى 2026، بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ محەممەد حاجى مەحمود دەرچوو

جەبار حسین

Mon Nov 02 2026

Loading related news...