نەوتى سپى لە بازاڕى ڕەش هاڕە دەکات

نەوتى سپى لە بازاڕى ڕەش هاڕە دەکات

00:00/00:00

پووختەى هەواڵ

  • حکومەتی عێراق بڕیاریدا نەوتى سپى ڕەوانە بکات.

  • بەو هۆیەوە نرخەکەى لە بەنزینخانەکان و لاى نەوتفرۆشەکان دابەزى.

  • هەر بەرمیلێک 30 بۆ 55 هەزار دینارى لێبووەتەوە.


کەناڵ8 ژمارەیەک لە نەوتفرۆشانى دواند ئەوان باسیانلەوەکرد، پێشتر بەهۆی گرانی نرخی نەوتەوە کە سەروو 300 هەزار دینار بوو، خواستی کڕینی نەوت نزیک بوو لە سفر، هیوایانخواست دوای ناردنی نەوتەکە بازاڕى ئەوانیش گەرم بێت، پێشبینى دابەزینى نرخەکەشیان کرد.


نەوتفرۆشانی هەولێر:

  • بەرمیلێک نەوت 55 هەزار دیناری لێبووەتەوە و هێشتا لە دابەزیندایە.

  • ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوت لە هەولێر بە 270 هەزار دینار بووە.

  • ئەگەر دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت ئەوا بەرمیلێک نەوت بۆ 200 هەزار دینار دادەبەزێت.

نەوتفرۆشێک لە سلێمانى:

ئەگەر بێت و هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت وەربگرێت پێدەچێت نرخی بەرمیلێک نەوت لەبازاڕدا بۆ 250 هەزار دینار دابەزێت.

لە سۆرانیش دابەزى

پەیامنێرى کەناڵ8 باسیلەوەکرد، لە سۆران کە ناوچەیەکی شاخاوییە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، نەوت لە ئێستاوە 30 هەزار دیناری لێبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت نرخەکەی زیاتر داببەزێت.

زۆرینەى خێزانەکان بێ نەوتن

نەوتفرۆشان باسیان لەوەکرد، 90%ـی ماڵەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا نەوتیان نییە و بەهۆی گرانی نرخەوە هاونیشتمانییان توانای کڕینیان نییە و دەشڵێن، 20 ساڵە نرخی نەوت وەک ئێستا بەرزنەبووەتەوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بڕیارى کۆتایى درا؛ بەغداد نەوتى سپى دەنێرێت

نرخی نەوتی سپی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزی

Loading related news...