
پووختەى هەواڵەکە
لەسەر تێپەڕبوونى دوو ساڵە بەسەر هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا وەڵامى کەناڵ8ى دایەوە.
لەسەر پێکنەهێنانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا وەڵامى کەناڵ8ـى دایەوە.
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشانمان لە هەرێمى کوردستان.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پابەند دەبین بە هاوبەشەکانمانەوە لە سەرانسەری عێراق.
پاش تێپەڕ بوونی دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکنەهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە وەڵامی کەناڵ8 لەسەر ئەم پرسە ڕایگەیاند، بەردەوامن لە گفتوگۆی دیپلۆماسیی تایبەت لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هەرێمی کوردستان.
پابەند دەبن بە هاوبەشەکانیانەوە لە سەرانسەری عێراق.
ئەمریکا بەردەوامە لە گفتوگۆی دیپلۆماسیی تایبەت لەگەڵ هاوبەشەکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەشکردەوە، ئەوان پابەند دەبن بە هاوبەشەکانیانەوە لە سەرانسەری عێراق، کە کاردەکەن بۆ بونیادنانی وڵاتێکی خاوەن سەروەری و سەقامگیر و ئاوەدان.




