
بڕیارى قەدەغەکردنى فرۆشتنى خانوو شوقە لە سلێمانى بە عەرەب و بیانی کاردانەوەى لێکەوتەوە.
دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى سلێمانى: ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسایە.
بڕیارەکەى دادگاى کارگێڕى پلەى کۆتایی وەرنەگرتووە.
ئەو بڕیارە هیچ بەڵگەیەک پێکناهێنێت.
لە پاش بڕیارێکى دادگاى کارگێڕى سلێمانى بۆ ڕاگرتنى فەرمانى تۆمارکردنى شوقە و خانوو بەناوى هاوڵاتیانى عەرەب و بیانى دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى ڕایگەیاند، دادگاى کارگێڕى تەنیا تاوتوێى بابەتەکەى کردووە و بەگوێرەى دەستوور خانوو شوقە دەکرێت بەناوى هاوڵاتى عێراقییەوە.
دادگای کارگێڕیی سلێمانی لە ڕۆژى 21ـى ئەم مانگە بڕیارێکى دەرکردووە.
بووەتە باس و خواسی ڕاگەیاندنەکان و لێکدانەوەی جیاوازی جۆراوجۆری بۆ کراوە.
بە جۆرێک پێچەوانەی یاسا و هەتا ناوەڕۆکى بڕیاری ئاماژەبۆکراویشە.
ئەو بڕیارە تەنیا تاوتوێی حاڵەتێکی تایبەتی لەخۆ گرتووە.
بە یەکلاکەرەوە دانانرێت هەتاوەکو بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرنەگرێت.
لە کاتێکدا بڕیارەکە تەنیا بڕیارێکی کارگێڕی هەڵوەشاندووەتەوە لە ڕووی تایبەتمەندێتییەوە.
بابەتی خاوەندارێتیی خانووبەرە لە شاری سلێمانی هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراقە.
دەستوور پاشان یاسا تایبەتەکان و لە پێشیانەوە یاسای تۆمارکردنی خانووبەرە ڕێکیخستووە.
هیچ بەربەستێکی یاساییان تێدا نییە ڕێگر بێت لەبەردەم هاووڵاتیانی ناوچەکانی دیکەی عێراق.
بەگوێرەی دەستووری عێراقیی بەرکار هاووڵاتیان یەکسانن لە ماف و ئەرکدا بەبێ جیاکاریی ڕەگەزی و تائیفی و ناوچەگەرێتی.
بەوەش ناکرێت هەر کەسە و لای خۆیەوە ڕاڤە و لێکدانەوە بۆ بڕیارێکی دادوەری بکات کە پلەی بنەبڕیی وەرنەگرتووە و گشتاندن بۆ ئەو حاڵەتە تایبەتە بکات کە ئەو بڕیارە تاوتوێی کردووە.
ڕوونکردنەوەکەى دادگاى تێهەڵچوونەوەى سلێمانى لە کاردانەوەى بڕیارێکى دادگاى کارگێڕى سلێمانى بوو ڕاگرتنى تۆمارکردنى خانوو شوپە بەناوى هاوڵاتیی پارێزگاکانى دیکەى عێراق و بیانییەکانەوە.
دادگاى سلێمانى: لەمەودوا خانو و شوقە و موڵک ناکرێت بەناوى عەرەب و بیانییەوە



