دادگاى سلێمانى: لەمەودوا خانو و شوقە و موڵک ناکرێت بەناوى عەرەب و بیانییەوە

دانیار فاروق6 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • دادگاى سلێمانى: لە مەودوا خانو و شوقە و موڵک ناکرێت بەناوى عەرەب و بیانییەوە.

  • دادگاى سلێمانى لە پێناو پاراستن و ڕێگریکردن لە شێواندنى دیمۆگرافیاى کوردستان ئەو بڕیارەى داوە.

  • بۆ یەکەم جارە لە دادگاکانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەم شێوەیە دەردەچێت.


ئومێد جاف، یەکێک لە پارێزەرانى کەیسەکە، لە هەژمارى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک، بڵاویکردوەتەوە، تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، دادگاى کارگێڕى سلێمانى، لەسەر شێواندنی دیمۆگرافیای کوردستان و بە تایبەتى سلێمانى، لە بارەى فرۆشتنى موڵک و خانوو زەوى بە هاوڵاتییانى عەرەب و بیانى لە سلێمانى، بڕیاریدا لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک موڵک و زەوى و شوقە بە عەرەب و بیانى نەفرۆشرێت.


ناوەڕۆکى بڕیارەکەى دادگاى سلێمانى لە زارى ئومێد جاف پارێزەرى کەیسکەوە:

  • بڕیارەکە تایبەتە بە دۆسییەی داوای ژمارە (57/ك/2026).

  • مەبەست لێى پاراستنی ناسنامەی دانیشتوانە لە هەرێمی کوردستان.

  • دادگا بریاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی کارگێڕیی ژمارە (6448 لــە 6/6/2016)ـی پارێزگاری سلێمانی.

  • فەرمانی پارێزگارى سلێمانى هۆکاربووە بۆ کۆچی بە لێشاوی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی هاوڵاتیانی ناوەراست و خواری عێراق

  • ئەمە پێچەوانەی ئامانجەکانی دەستوری هەمیشەی عێراقە.

  • بە هۆی لێشاوی کۆچکردنی نەتەوەی عەرەب بۆ هەرێمی کوردستان.

  • ئاسایشی نەتەوەی کورد لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم لە مەترسیدایە.

  • ئومێد جاف: ئەم هەنگاوەی ئێمە سەرەتایەکە بۆ مومارەسەکردنی مافە دەستووریەکانی خەڵکی رەسەنی کوردستان.

بڕیار و ڕێکارەکانی کردنی خانوو یان شوقە و موڵک بە ناوی هاوڵاتییانی عەرەب لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ڕەگەزنامەکەیان (عێراقی بن یان بیانی) لە ڕابردوودا بەمشێوەیە بووە:

ئەگەر کڕیارەکە عەرەبی عێراقی بێت (پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق):

  1. مافی کڕینی هەیە: بەگوێرەی بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوخۆى هەرێمى کوردستان و چاوپێکەوتنە فەرمییەکانی تۆمارکردنی خانوبەرەی هەرێمی کوردستان، هەر کەسێک ڕەگەزنامەی عێراقی هەبێت، مافی تەواوی هەیە خانوو، شوقە یان زەوی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بکاتە ناوی خۆیەوە.

  2. ڕێکارەکان: بۆ خانوو و شوقەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون (ستییەکان)، پڕۆسەکە ڕاستەوخۆ دەبێت. بەڵام بۆ تەملیكکردنی زەوی کشتوکاڵی یان هەندێک ناوچەی تایبەت، پێویستی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆ هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە کڕیارەکە کێشەی یاسایی یان ئەمنی نییە.

  3. ئەگەر کڕیارەکە عەرەبی بیانی بێت (هاووڵاتی وڵاتانی عەرەبی وەک کوەیت، میسر، سووریا و هتد):

یاسای گشتی عێراق: بە گوێرەی یاسای ژمارە 38ـى ساڵی 1961 و بڕیاری ژمارە 23ـى ساڵی 1994ـى ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشى حیزبى بەعسى هەڵوەشاوەیە، کە تاوەکو ئێستاش کاری پێدەکرێت، تەملیكکردنی خانوبەرە بۆ بیانییەکان لە عێراق قەدەغەیە یان بە توندی سنووردارە. تەنیا لە ڕێگەی یاسای وەبەرهێنان یان مەرجی مانەوەی زیاتر لە 7 ساڵ و بە ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆ دەبێت (ئەویش تەنیا یەک خانوو بۆ نیشتەجێبوون).

Loading related news...