مەزارى تۆفیق وەهبى بەگ نۆژەن دەکرێتەوە

کەناڵ82 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزارى تۆفیق وەهبى بەگ نۆژەن دەکرێتەوە

00:00/00:00

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕێکخراوێک و مۆزەخانەیەکى دیارى سلێمانى مەزارى تۆفیق وەهبى بەگ نۆژەن دەکەنەوە.

  • ئەرکەکە لەسەر شانى ڕێکخراوەکانى سى دى ئۆ و مۆزەخانەى نیشتمانى ئەمنە سوورەکەیە.


لە نێو شاخەکانی کوردستاندا، هەندێک شوێن هەن کە بە تێپەڕبوونی کات، تەنها یادەوەریی ڕابردوو ناگرنە خۆ، بەڵکو دەبنە بەشێک لە مێژووی پاراستنی نەتەوەیەک. ئێستا، لە زێوێی پیرەمەگروون، مەزاری تۆفیق وەهبی بەگ، یەکێک لە کەسایەتییە ناسراوەکانی بواری زمان و مێژووی کوردی، لە ژێر کاری نۆژەنکردنەوەدایە.


بەڕێوەچوونى پڕۆژەکە:

  • ماوەی مانگێکە ئەم پڕۆژەیە دەستی پێکردووە.

  • ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت سی دی ئۆ و مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سوورەکە پێی هەستاون.

  • فراوانکردنەکە ڕێگای گەیشتن بە مەزارەکە، گۆڕینی کێلەکان، تابلۆو ڕێنماییەکان، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی دوو گۆڕی دیکە لە خۆدەگرێت.

  • کارەکان بە هەمان دیزاینی پێشوو، بەڵام بەکوالێتیی باشترو بەبەکارهێنانی بەردی شاخەکان، جێبەجێ دەکرێن.

  • بۆ ئەوەی شێوەی مێژوویی شوێنەکە بپارێزرێت و بە دۆخێکی باشتر بمێنێتەوە.

چیرۆکی ئەم مەزارە تەنیا لە کارەکانی ئەمڕۆدا کورت نابێتەوە؛ بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1984، کاتێک تەرمی تۆفیق وەهبی بەگ بۆ زێوێ هێنرایەوە و لەسەر وەسێتی خۆى لەوێ بە خاک سپێردرا.

وەستا بەرزانی زێوێ کە ئەمڕۆ لە نێو ستافی کرێکارانی نۆژەنکردنەوەکەدایە، یادەوەریی ئەو ڕووداوەی لەگەڵ خۆی هەڵگرتووە. دەڵێت لە کارێکدا بەشدارە کە ئەوێ ڕۆژێ زۆرێک لە شاعیران و کەسایەتییە ئامادە بوون و یادەوەرییەکی مێژووییان بەجێهێشت.

تۆفیق وەھبی بەگی نووسەر، زمانەوان، مێژوونووس، سیاسەتمەدار کە لە تەمەنی 93ساڵیدا کۆچی دواییکرد، دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار دەیە، بەم نۆژەنکردنەوەیە مەزارەکەی جارێکی دەبێتە بەشێک لە یادەوەریی مێژوویی.

کەناڵ8

Wed Oct 21 2026

Loading related news...