
کەناڵ8 زانیاری لەسەر کوشتنى کیژان بورهان بڵاودەکاتەوە.
باوکى کیژان بورهان لە لێکۆڵینەوەکان: نەمویستووە کچەکەم بکوژم.
تاوەکو ئێستا لە دۆسیەى کوشتنى کیژان بورهان تەنیا باوکى دەستگیرکراوە.
بە گوێرەى زانیارییە بەدەستهاتووەکان، تاوەکو ئێستا لە دۆسیەى کوشتنى کیژان بورهان، تەنیا باوکى دەستگیرکراوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوو پاش تەواوبوونى ڕێکارەکانى لێکۆڵینەوە دەزگا ئەمنییەکان ڕوونکردنەوە لە بارەى دۆسیەکە بڵاوبکەنەوە.
باوکى کیژان: من بە ئامانجى کوشتن تەقەم لە کچەکەم نەکردووە.
تاوەکو ئێستا لە دۆسیەى کوشتنى کیژان بورهان تەنیا باوکى دەستگیرکراوە.
بەرەبەیانى 20ـى تشرینى یەکەم کچێک لە سلێمانى بەناوى کیژان بورهان لەلایەن باوکیەوە بەفیشەک بریندارکرا.
دواى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە و مانەوەى چەند کاتژمێرێک بە بریندارى بەهۆى سەختى برینەکەى گیانیلەدەستدا.
هەرچەندە کەناڵ8 پێشتر ڕایگەیاندووە کەى ڕووماڵى هیچ ڕووداوێکى کوشتن و خۆکوشتن ناکات لە پێناو پاراستنى بارى دەروونى هاونیشتمانییان و ئاسایی نەبوونەوەى ئەو ڕووداوانە، بە هۆى جیاوازى ئەم کەیسە و ئەو دەنگۆیانەى لێى کەوتەوە بەدواداچوونى پیشەییانەى ڕۆژنامەوانیمان کردووە و بە گوێرەى ڕێنمایی دەزگا ئەمنییەکان زانیارییەک بڵاوناکەینەوە کە کاریگەریی لەسەر ڕەوتى لێکۆڵینەوەکان هەبێت.



