لیستى مووچەى ئەم مانگە و تەرازووى پێداچوونەوە ڕەوانەى بەغداد کرا

ئارام قەرەداغی4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • لیستى مووچە و تەرازووى پێداچوونەوە ڕەوانەى بەغداد کرا.

  • سبەى پێنجشەممە، لیستى مووچە ڕادەستى وەزارەتى دارایی دەکرێت.


زانیارییەک گەیشتووە بە کەناڵ8، وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێمى کوردستان، ڕاگەیێنراوێکى بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممە 21ـى تشرینى یەکەمى 2026، بە واژۆی ئاوات شێخ جەناب لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد کرا و ڕۆژى پێنج شەممە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەکرێت.


ڕاگەیێنراوى وەزارەتى دارایی

  • پرسی مووچە بابەتێکی نیشتیمانییە.

  • بە مەبەستی دروست نەبوونی کێشە بۆ مووچەخۆران، ئاوات شێخ جەناب واژۆی لەسەر لیستی مووچە کرد.

  • وەزیرى دارایی لە 29ـى ئەیلولەوە واژۆى لەسەر هیچ نوسراوێک نەکردووە.

  • وەزیرى دارایی ڕژدە لەسەر بڕیارى دەستلەکارکێشانەوەکەى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

وەزارەتى دارایى: ئاوات شێخ جەناب ناگەڕێتەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاوات شێخ جەنابەوە لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی

Loading related news...