ڕێگرى لە بڵاوکردنەوەى نوێترین کتێبى دەرباز یونس دەگیرێت.
کتێبەکە باس لە دۆخى خراپى چاکسازى و گرتووخانەى ڕاگیراوان دەکات.
کتێبەکەى دەرباز یونس لە پێشانگاى نێودەوڵەتى هەولێر بەردەست نییە.
دەرباز یونس، شاعیر و ڕۆژنامەوان بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کتێبێکى چاپکردووە بە ناوى فەرە مەهابادى ئەم کتێبە باس لە دۆخى خراپى چاکسازییەکان و گرتووخانەى ڕاگیراوان لە هەولێر و شەقڵاوە دەکات، بەڵام ئێستا لەگەڵ ئەوەى لە پێشانگاى نێودەوڵەتیى هەولێر کتێبەکەى بەردەست نییە، ڕێگرى لە بڵاوکردنەوەشى دەکرێت.
کتێبەکە باس لە واقیعى ناو گرتووخانەکان دەکات.
بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆوە چوار مانگ ڕاگیرام.
ڕۆژانە ئەوەى بە چاوى خۆم بینیم لە چاکسازییەکان، یاداشتم کردووە.
دواتر لە دوتوێى کتێبێک بڵاومکردووەتەوە.
ڕاگیراو هەبووە پاش یەک ساڵ ڕاگرتن لە گرتووخانە، دواتر ئازادکراوە و پێى گوتراوە تۆ بێتاوانیت.
نووسینى کتێبەکەى بە ئامانجى پێداچوونەوە بووە بە کۆى پڕۆسەى ڕاگرتن و زیندانیکردنى هەر تۆمەتبارێک لە هەرێمى کوردستان.
نوێترین کتێبی شاعیر و ڕۆژنامەنووس دەرباز یونس بە ناونیشانی "فەرە مەهابادی" لە 21ـی تشرینى یەکەمى 2026 بڵاوکرایەوە.
ئەم کتێبە بەرهەمێکی جیاوازی نووسەرە و تیایدا بیرەوەرییەکانی سەردەمی زیندانیکردنی و چەند پارچە شیعرێک دەخاتە ڕوو، کە بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە بۆ ماوەیەک لە بەندیخانەدا بووە. کتێبەکە لە 250 لاپەڕە پێکهاتووە و تیشک دەخاتە سەر ژیانی سەختی نێو زیندان، چیرۆکە ڕاستەقینەکان و هەروەها وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی یاسایی. ناوی کتێبەکەش لە کەسایەتیی بەندکراوێکی تەمەن 60 ساڵانەوە هاتووە کە هەمیشە خۆی بە فەرماندەی بەندیخانەکە وەسف کردووە.
جگە لەم بەرهەمە نوێیە، دەرباز یونس لە ڕابردوودا چەند کتێبێکی دیکەشی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە:
دڵێکی دوور (یەکەم کتێبی شیعری - 2007).
خەمی غوربەتیشت ئەخۆم (دووەم کتێبی شیعری).




