چەند زانیارییەک لەسەر فشەڵبوونی ئێسک

هەڵکشانی تەمەن مەترسیی فشەڵبوونی ئێسک زیاتر دەکات
هەڵکشانی تەمەن مەترسیی فشەڵبوونی ئێسک زیاتر دەکات

د. هاوڕێ هاشم، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکاوی، سەبارەت بە فشەڵبوونی ئێسک دەڵێت '' ئەم کەسانە مەترسیی تووشبوونیان بە پووکانەوەی ئێسک زیاترە''

  • ئەو خانمانەی چوونەتە تەمەنی لێچوونەوە لە سووڕی مانگانە
  • ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو 65 ساڵانە
  • بۆماوەیی پووکانەوەی ئێسک یان شکان لە جوومگەی حەوزدا
  • ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان کەمە
  • کەسانی جگەرەکێش
  • ئەو کەسانەی خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە
  • ئەو کەسانەی دەرمانی دژەبەرگریی جەستە بەکاردەهێنن
  • ئەو کەسانەی شێوازی ژیانیان ناچالاکە
  • ئەو کەسانەی ئاستی ڤیتامین دی لە جەستەیاندا کەمە

ڕێنوێنییەکانی خۆپاراستن لە فشەڵبوونی ئێسک

  • ژەمە خۆراکی تەندروست
  • وەرزشی بەردەوامی بەهێزکردنی ماسولکەکان
  • ئەو کەسانەی زیاتر مەترسیی تووشبوونیان بە پووکانەوەی ئێسک هەیە، پشکنینی چڕی ئێسک بکەن  

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

https://channel8.com/kurdish/news/175972

ئاسۆ فازیل

Sun Sep 13 2026

Loading related news...