
'' تایەکی بەرز، ڕشانەوە و دابەزینی کێشی جەستە لەگەڵ سکئێشەدا مەترسیدارن''
'' سکئێشە یەکێکە لە باوترین ئەو هۆکارانەی دایکان و باوکان بەهۆیەوە منداڵەکانیان دەهێنن بۆ نەخۆشخانە ''
سکئێشە یەکێکە لە باوترین ئەو هۆکارانەی دایکان و باوکان بەهۆیەوە منداڵەکانیان دەهێنن بۆ نەخۆشخانە، پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان، هۆکارە مەترسیدارەکانی ئازاری سک لە منداڵاندا دەخاتەڕوو.
ئەگەر منداڵەکە ئازاری بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سکی هەبوو
تایەکی بەرزی هەبوو
ڕەنگی ڕشانەوەکەی سەوز بوو
خوێن لە پیساییەکەیدا هەبێت
کێشی جەستەی داببەزێت
قەبزی
دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی لەکاتی چوونە خوێندنگە و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکاندا
سکچوون و ڕشانەوە
زۆرخۆری بەتایبەت خواردنە خێراکان
بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.

