کۆبوونەوەى لووتکە؛ سەرۆکى سێ جەمسەرەکەى جیهان لەسەر مێزێک

کۆبوونەوەى لووتکە؛ سەرۆکى سێ جەمسەرەکەى جیهان لەسەر مێزێک

00:00/00:00
ترەمپ و شى کۆبوونەوەیەکى دوو قۆڵییان کرد

پووختەى هەواڵ

  • کۆبوونەوەى سێقۆڵى لەنێوان ترەمپ، شى و پوتن دەستیپێکردووە.

  • پێش ئەوەش کۆبوونەوەى دوو قۆڵییان کردووە و جەنگى ئۆکرانیا و ململانێکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیان تاوتوێ کرد.

  • ترەمپ خۆشحاڵى خۆى بە کۆبوونەوەکان دەربڕیوە و بە بەرهەمدار ناوى بردن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە شی جینپینگ سەرۆکی چین میوانداری هاوتا ئەمریکی و ڕووسییەکانی دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتنى کرد بۆ لووتکەیەکی سێقۆڵی بێ وێنەی کە پێدەچێت تیشک بخرێتە سەر ململانێ نێودەوڵەتییە گەورەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە جیهان چاوى لە ئەنجامى کۆبوونەوەکانە.

بەیانیى ئەمڕۆ بە کاتى کوردستان و پاشنیوەڕۆ بە کاتى چین، شی و ترەمپ و پوتن لە پەراوێزی کۆڕبەندی هاوکاری ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن کۆبوونەوە کە 21 وڵاتی کەناراوى زەریای هێمن لەخۆدەگرێت.


دیدارى مێژوویى

ئەم دیدارە کە لە شاری شێنجێن لە باشووری چین بەڕێوەدەچێت، ئەو ڕووداوانە دەهێنێتەوە یاد کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە بە دەگمەن بینراون، ئەو کاتە سەرۆکانى سۆڤییەت، ئەمریکا و بەریتانیا کۆبوونەوە.

دیدارەکانى ئەمجارە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیى جەنگى ئۆکرانیا، ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران دەستیپێکردووە.

پێش کۆبوونەوەی سێقۆڵی چى ڕوویدا؟

  • ترەمپ و پوتن کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان کرد.

  • بەگوێرەی تۆمارێکی ڤیدیۆیی کۆبوونەوەکە کە لەلایەن کرێملنەوە بڵاوکراوەتەوە، ترەمپ ڕایگەیاندووە، "ئێمە بەوپەڕی تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی کۆبوونەوەکەمان دەکەین".

  • ترەمپ: چەندین ساڵە پەیوەندییەکی جوانمان هەیە، ماوەیەکی زۆرە یەکترمان ناسیوە.

  • ترەمپ: بۆچوونم وایە زۆر شتی گەورە دەتوانێت لەم کۆبوونەوەیە بکەوێتەوە، یان لانیکەم دەستپێبکات.

  • ترەمپ؛ پوتنی بە "هاوڕێ" ناوبرد.

  • کرێملن: پرسی ئۆکرانیا تەوەری سەرەکی گفتوگۆی کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ بوو.

  • یاریدەدەری سەرۆککۆماری ڕووسیا: کۆبوونەوەی پوتن و ترەمپ بە باشی بەڕێوەچوو.

نوێترین پێشهاتەکان لەبارەى دیدارى لووتکەوە:

کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان سەرۆکەکانی چین و ئەمریکا لە شاری شێنجێن کراوە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی سێقۆڵی.

ترەمپ بۆ سەرۆکی چین: لەسەر پێویستی ڕۆیشتنی نەوت لە گەرووی هوورمزدا ​​هاوڕاین.

ترەمپ: دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆکی چین بەرهەمدار دەبێت.

ترەمپ بۆ سەرۆکی چین: پەیوەندییەکی تایبەتمان لەگەڵ چین هەیە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

لوتکە مێژووییەکە لە ڤێلایەکی شێنجێن بەڕێوەدەچێت

Loading related news...