مەریوان وەفای خۆی بۆ شمشاڵ ژەنە مەزنەکەی کورد پیشان دا

مەریوان وەفای خۆی بۆ شمشاڵ ژەنە مەزنەکەی کورد پیشان دا

00:00/00:00

لە شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری "جافر زەلکەیی "یەکێک لە دیارترین شمشاڵ ژەنەکانى کورد لادرا. لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەندامانی بنەماڵەی هونەرمەند، هونەردۆستان و کەسیایەتییە دیارەکانی هەورامان و مەریوان ئامادەبوون.

جەعفەر محەممەدی کە ناسراوە بە "جافر زەلکەیی"، جەعفەر محەممەدی ناسراو بە جافر زەلکەیی ساڵى 1966 لە دایکبووە، لە ڕێکەوتی 15ـی تەممووزی 2021 لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک مەریوان گیانی لەدەست دا.

جافر زەلکەیى، خاوەنى سەلیقەیەکى بەرزى شمشاڵ ژەنى بوو، هەندێک بە قالە مەڕەى دووەمیان ناودەبرد.

سامیا حەسەن

Sat Nov 21 2026

Loading related news...