بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم؛ ئەم هەفتەیە ڕەشنووسی بودجەی 2027 ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت

دیاریکردنی نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوتوێ دەکرێت
دیاریکردنی نرخی نەوت لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 تاوتوێ دەکرێت

پووختەی هەواڵەکە

  • هەرێم کەمال ئاغا ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسى بودجە دەنێرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

  • هەرێم کەمال ئاغا دەشڵێت، ڕەشنووسى بودجە بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەنێردرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

  • شیروان دووبەردانیش دەڵێت، وەزیرى دارایی و بەشێک لە وەزیرەکان دەیانەوێت بودجە بەدڵی ئەوان بێت.


بەگوێرەى لێدوانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کەناڵ8، سەرەڕای ئەوەی بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسی بودجەی 2027 پەسەند بکات و ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد و ناڕەزایی پارێزگاکانی عێراق، ئەگەرێکی بەهێز هەیە پڕۆژەکە تێنەپەڕێت و ساڵی داهاتوو عێراق هیچ یاسایەکی بودجەی نەبێت.


هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کەناڵ8:

  • ئەگەری زۆرە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە، ئەنجومەنی وەزیران بەبێ ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕەشنووسەکە پەسەند بکات و بینێرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

  • لە حاڵەتی ناردنی ڕەشنووسەکە بەم شێوەیەی ئێستا، هەرێمى کوردستان پابەند دەکرێت بە ڕادەستکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە.

  • ناکۆکییەکانی دیکەش وەک خۆیان ماونەتەوە و ئەگەر پێشوەختە ڕێککەوتن نەکرێت، لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینە تێدەپەڕێنرێت.

هاوکات، شیروان دووبەردانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ئەگەر سەرۆکوەزیران بەزۆریش ڕەشنووسەکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکات، ناتوانن بیسەپێنن و دەنگی پێنادرێت، چونکە وەزیری دارایی و وەزیرە پەیوەندیدارەکان دەیانەوێت بودجەکە بە خواستی خۆیان بێت و لایەنەکانی دیکەش بەوە ڕازی نابن.

دووبەردانی جەختی لەوەش کردەوە، ناکۆکییەکان تەنها لەگەڵ هەرێمی کوردستان نین، بەڵکو سەرجەم پارێزگاکانی ناوخۆی عێراق لەسەر پرسی بودجەی پەرەپێدان، داهاتەکان و پترۆدۆلار ناڕازین و ئامادە نین سازشى لێبکەن، ئەمەش وا دەکات تێپەڕاندنی بودجەکە زۆر قورس بێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

گرێکوێرەی نەوت ناهێڵێت ڕەشنووسی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیران تێپەڕێت

کەناڵ8

Sat Nov 21 2026

Loading related news...